پێناسە
تۆمارکردنی هەر کۆمپانیا یان کارگە یان بازرگانێکە بە مەبەستی هاوردەکردنی خواردنەوەی وزەبەخش یان کەرەستەی سەرەتایی دروست کردنەکەی.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی- بەرێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی و خۆراک-بەشی چاودێری خۆراک
مەرجەکان
ئەم خزمەتە لە ڕێگای بریکارەوە پێشکەشدەکرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
نووسینی سەر بەرهەمەکە پێویستە بە زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی بێت.
گرێبەستی ڕاستێندراو لە وەزارەتی داد لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی بەرهەمهێنی نێوان خۆی و ئەو شوێنەی کە خواردنەوە وزەبەخشەکەی لێ هاوردە دەکات.
ئەگەر کۆمپانیا بوو:
مۆڵەتی تەندروستیی کۆگا.
بڕیاری کارگێڕی.
مۆڵەتی دامەزراندنی کۆمپانیا.
بۆ بازرگانان:
ناسنامەی ژوورەکانی بازرگانی.
مۆڵەتی تەندروستیی کۆگا.
بۆ کارگە:
مۆڵەتی تەندروستیی کارگە.
بازرگان یان کۆمپانیا دەبێت بەر لە هاوردەکردنی بەرهەمەکەی تیمێک لە وەزارەتی تەندروستی بۆ کارگەی بەرهەمهێن بنێرێت، بە مەبەستی دڵنیابوون لە هەموو ئەو زانیارییانەی کە لە ڕێنمایی ژمارە (٥٠٠٦) لە ١٤\٤\٢٠١٩ لە ماددەی (٧) دا هاتووە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بەڵێننامەی یاسایی.
ناسنامەیەکی فەرمی چ کۆمپانیا بوو یان کارگە، بازرگان بوو.
کۆپیەکی هەر بەڵگەنامەیەک.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ دوو (٢) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بێبهرامبهرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستی و خۆراک لە دیوانی وەزارەت دەکات.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی داواکاری.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی داواکارییەکە.
سەردانی بەشی چاودێریی خۆراک دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردن لە داواکارییەکەی.
سەردانی بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی و خۆراک دەکات، بە مەبەستی هامشکردن.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
سەردانی بەشی چاودێری خۆراک دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی بەڵێننامە.
سەردانی بەڕێوەبەری پاراستنی و تەندروستی و خۆراک دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی بەڵێننامە.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی ئاڕاستەکردنی بەڵێننامەکە.
سەردانی بەشی یاسایی دەکات، بە مەبەستی پەسەندکردنی بەڵێننامە.
سەردانی بەشی چاوردێری و سەلامەتی خۆراک دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی فۆڕم.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-13
بابەت
دوا دەستکاری
04-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان