خزمەتە بنەڕەتییەکان

بریتییه‌ له‌ تۆمارکردنی ناوی هاوڵاتیان له‌ پسووله‌ی خۆراک. وه‌ک (له‌دایکبوون، هاوسه‌رگیری، گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات)، له‌گه‌ڵ سڕینه‌وه‌ی ناوی مردووان و گواستنه‌وه‌ی پسووله‌ی خۆراک له‌ نێوان شاره‌کان و بریکاره‌کانی خۆراک.
تایبەتە بە سەیرکردنی دروستی ئەو فەرمان و بڕیارە کارگێڕییانەی، کە لە فەرمانبەران و دەستەکانی فەرمانگەکانی هەرێمەوە دەردەچن، یەکلاکردنەوەی ئەو داوایانەی فەرمانگەکان و کەسەکان پێشکەشی دەکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارە کارگێڕییە کۆتاییەکان. هەروەها داواکانی قەرەبووکردنەوە لەو زیانانەی، کە دروست دەبن لە ئەنجامی ئەو بڕیارە کارگێڕییانەی بە نایاسایی دەرچوون.
جۆرەکانی داوا لە دادگای کارگێڕی:
یەکەم: داوای هەڵوەشاندنەوەی فەرمان یاخود بڕیارە کارگێڕییەکان.
دووەم: داواکانی قەرەبووکردنەوە.
ئه‌م خزمه‌ته‌ پێشكه‌ش به‌ هه‌موو شوێنه‌كانی وه‌ک (نیشته‌جێبوون، بازرگانی، پیشه‌سازی، قوتابخانه‌، نه‌خۆشخانه‌، په‌رستگاكان، شوشتنگه‌كان)، یاخود هه‌ر شوێنیک پێویستی به‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ هه‌بێت و دوای سه‌ردانی كردنی تیمه‌كانی سه‌ر بە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاو سه‌ردانی ده‌كه‌ن و بڕیاری پێویستی له‌ باره‌یه‌وه‌ ده‌ده‌ن.
بریتییە لە چارەسەرکردنی هەر گيروگرێفتێک كە ببێتە هۆى كەمى ياخود نەبوونى ئاو وەک (شكانى بۆرى، كێشەى كەمى پاڵەپەستۆى ئاو، نەبوونى تۆرى ئاو ياخود سەرچاوەى ئاو).