تۆمارکردنی لقی کۆمپانیای بیانی

پێناسە
تۆمارکردنى لقی کۆمپانیا و دامەزراوە ئابوورییە بیانییەکانە لە هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی هێنانە ناوەوەی سەرمایەی بیانی و بەرەو پێشبردنی ئابووری، بەشێوەی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی پۆرتاڵی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ئەدرەسی وەزارەتی بازرگانی- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان

کاتی کارکردن
(٩:٠٠)ی بەیانی بۆ (١٢:٠٠)ی نیوەڕۆ (ڕسومات دادەخرێت).
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان / هەولێر
هەولێر / ئیسکان شەقامی جەوهەر باپیر
ئیمەیڵ :- company@moti.gov.krd
0662273919
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکان / هەولێر
هەولێر / گەڕەکی برایەتی نزیک بەندیخانەی نەوجەوانان
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکان / سلێمانی
سلێمانی / شەقامی حمە جەزا
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکان / دهۆک
دهۆک / شەقامی مازی
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکان / زاخۆ
مەرجەکان
ئەم خزمەتە لە ڕێگای بریکارەوە پێشکەشدەکرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
پێویستە کۆمپانیا لە وڵاتی دایک بە فەرمی تۆمار کرابێت.
پێویستە بەڕێوەبەری لق لە هەرێمی کوردستان بە فەرمی دانیشتووی هەرێم بێت.
پێویستە کۆمپانیا لە وڵاتى دایک ساڵێک بەسەر دامەزراندنى تێپەر ببێت و لە ئەژمێرەی کۆتایی، بارى دارایى کۆمپانیا باش بێت.
پێویستە لقی کۆمپانیا ئەدرەسی فەرمی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیا لە وڵاتی دایک، کە لە باڵوێزخانەی عێراق یان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەو وڵاتە (یان نزیکترین باڵوێزخانە) پشتڕاستکرابێتەوە و وەرگێڕدرابێتە سەر زمانی عەرەبی یان کوردی.
گرێبەستی دامەزراندنی کۆمپانیای دایک، کە لە باڵوێزخانەی عێراق یان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەو وڵاتە پشتڕاستکرابێتەوە و وەرگێڕدرابێتە سەر زمانی عەرەبی یان کوردی.
ئەژمێرەى کۆتایى (حیساباتی خیتامی) دوا ساڵی دارایى کۆمپانیای دایک، کە لە باڵوێزخانەی عێراق یان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەو وڵاتە پشتڕاستکرابێتەوە و وەرگێڕدرابێتە سەر زمانی عەرەبی یان کوردی.
بڕیاری (کۆنووس)ی بۆردی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای دایک بە کردنەوەی لقی کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان، کە لە باڵوێزخانەی عێراق یان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەو وڵاتە پشتڕاستکرابێتەوە و وەرگێڕدرابێتە سەر زمانی عەرەبی یان کوردی.
بڕیاری کردنەوەى ئەو لقە دەبێت بە شێوەیەکی فەرمی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان کرابێت، کە تێیدا بەڕێوەبەری لق و دەسەڵاتەکانی بەڕێوەبەرەکە، هەروەها بریکاری یاسایی دەستنیشانکرابن.
کارتی نیشتمانی و کارتى زانیارى بۆ بەڕێوەبەری لق ئەگەر عێراقى بێت، کارتی نشینگە و پاسپۆرت ئەگەر بەڕێوەبەرەکە بیانی بێت.
گرێبەستی کرێ یان قەواڵەی موڵک بۆ ئەدرەسی لقەکە.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ سێ (٣) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بەپێی بڕیاری ژمارە (١١٩) لە ٢٠/١١/٢٠١٧.
(٢٠٠,٠٠٠) دوو سەد هەزار ڕسومی تۆمارکردنی لقی کۆمپانیای بیانی.
(٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار کرێی وردبینیکردنی بەڵگەنامەکان.
(٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار کرێی بڵاوکردنەوە.
(٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار کرێی پشکنینی بارەگای کۆمپانیا.
ڕێکار و هەنگاوەکان
لە ڕێگەی سیستەمێکی ئەلیکترۆنییەوە (پۆرتاڵی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان) گشت بەڵگەنامەکان پێشکەشدەکەیت و چاوەڕێ دەکەیت تا لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە ئاگادار دەکرێیتەوە کە سەردانی فەرمانگە بکەیت بە مەبەستی بردنی بەڵگەنامە ڕەسەنەکان بۆ پشتڕاستکردنەوە.
لە فەرمانگە گشت بەڵگەنامەکان کە لە سیستەم دانراوە بەراورددەکرێت لەگەڵ وێنە ڕەسەنەکان و پاشان ڕسوماتت لێوەردەگیرێت و وێنەیەکی ڕەسەن لە بڕیار و مۆڵەتی تۆمارکردنی لقی کۆمپانیای بیانی وەردەگریت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-02
دوا دەستکاری27-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.