647
خزمەتی تایبەت
کوردیالعربيةEnglish

ڕاستاندنی ئەو بەڵگەنامانەی، کە لە دەرەوەی هەرێمەوە دەردەچن (تصدیق الوثائق الصادرة من خارج الاقلیم) لە لایەن وەزارەتی دادەوە

پێناسە
سەرجەم ئەو بەڵگەنامانەی، کە لە دەرەوەی هەرێمەوە دەردەچن و بە مەبەستی بەکارهێنانیان دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان، پێویستە لە لایەن وەزارەتی دادەوە ڕاستێنرێن و پەسەندبکرێت بۆ ئەوەی سیفەتی یاسایی وەربگرن.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتى دادى حکومەتى هەرێمى کوردستان

بەڕێوەبەرايەتیی پەيوەندييە دادى و ياساييەکان / هەولێر
هەولێر / شەقامى (٦٠)مەترى / چوارڕیانى فرانسوا میتران / ڕێگاى عەنکاوە
2245506 2245507 2245508
مەرجەکان
بەڵگەنامەکان ڕەسەن (اصلي)بن یان وێنەی پەسەندکراوبن.
ئەو بەڵگەنامەیەی لە دەرەوەی هەرێم دەردەچێ و لە نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم پەسەندکرابێت، پێویستە خزمەتخواز سەرەتا بەڵگەنامەکە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پەسەندبکات دواتر بیهێنێتە وەزارەتی داد بۆ پەسندکردنی.
ئەو بەڵگەنامانەی، کە لە دەرەوەی هەرێم دەردەچن و لە نوێنەرایەتی (سەفارەت) عێراق پەسەندکرابن، پێویستە لە نووسینگەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقی (لقی هەولێر) ڕاستاندنیان بۆ بکرێت، دواتر لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕاستاندنیان بۆ دەکرێت دواتر لە وەزارەتی داد لە ڕووی یاساییەوە ڕاستاندنیان بۆ دەکرێت، ئینجا لە فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان کاریان پێ دەکرێت.
دەبێت خاوەنی بەڵگەنامەکە یان بریکارەکەی یان خزمێکی پلە یەکی ئامادەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەی ڕەسەن و کۆپی ناسنامەی باری شارستانی یان ڕەگەزنامە یان هەر ناسنامەیەک گونجاو بێت لەگەڵ ئەو بەڵگەنامەیە،ی کە ڕاستاندنی بۆ دەکرێت.
کۆپی و وێنەی ئەسڵی هەر بەڵگەنامەیەک.
ماوەی پێویست
دە (١٠) خولەک.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز دوای پەسەندکردنی بەڵگەنامەکەی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سەردانی دیوانی وەزارەتی داد دەکات.
سەردانی ژوورى بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پەيوەندييەکان دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردن و پەسەندکردنی.
سەردانی ژووری وردبینی بەڵگەنامەکان دەکات، بە مەبەستی تەواوبوونی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری داد
بەڕێوەبەری گشتی
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOJ-60
بابەت
دوا دەستکاری06-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.