پشکنینی شاندکراوانی بیانی

پێناسە
ئه‌نجامدانى پشکنین بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان (ڤایرۆسی ئایدز، هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری B و C، مەلاریا، بەلهاریزیا) بۆ ئەو هاوڵاتییە بیانییانەی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، بە مەبەستی کارکردن و مانەوە لە کوردستان، دوای پێدانی کارتی نشینگە (اقامة) یاخود نوێکردنەوەی کارتی نشینگەی (اقامة).
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
شاندکراو بێت و بێتە ناو هەرێمی کوردستان و زیاتر لە دە (١٠) ڕۆژ بمێنێتەوە.
جۆری پشکنینەکان دەگۆڕدرێت بە گوێرەی ئەو وڵاتەی کە شاندکراوە بیانییەکە لێوەی دێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بۆ بیانییان (کرێکار یان فەرمانبەر):
نووسراوی نشینگە بۆ ئەنجامدانی پشکنین دەهێنیت.
پاسپۆرت، بۆ دڵنیابوون لە خودی کەسەکە، ئایا ئەو کەسەیە کە پشکنینی بۆ دەکرێت.
ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی بۆ دڵنیابوون لە خودی کەسەکە و زانیارییەکانی.
ماوەی پێویست
دوو (٢) ڕۆژ.
تێچوو
- بڕی (٣١,٥٠٠) سی و یەک هەزار و پێنج سەد دینار بۆ (ڤایرۆسی ئایدز ، هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری B و C).
- بڕی (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار بۆ پشکنینی بەلهاریزیا.
ڕێکار و هەنگاوەکان
هەر هاوڵاتییەکی بیانی بۆ مەبەستی نیشتەجێبوون لە کوردستان بمێنێتەوە، پێویستە سەرەتا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەی ئەو شارە بکات کە لێی نیشتەجێیە، بە مەبەستی وەرگرتنی کارتی نشینگە.
لە بەڕێوەبەرایەتیی نشینگە ناوی تۆمار دەکرێت بە شێوەی ئەلیکترۆنی ناوەکەی دەچێتە تاقیگەی تەندروستیی گشتی، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینەکان بۆی.
لە تاقیگەی تەندروستی گشتی سەردانی ژووری داتا و زانیاری دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوون لە هەبوونی ناوی خزمەتخواز و تۆمارکردن.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی لێ وەرگرتنی ڕسوماتی پشکنین.
سەردانی ژووری تاقیگە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی نموونەی خوێن.
دوای وەرگرتنی خوێن، خزمەتخواز مامەڵەکەی لە تاقیگەی تەندروستی گشتی بە کۆتا دێت و، دوای دوو (٢) ڕۆژ ئەنجامی پشکنینەکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەچێتەوە بەڕێوەبەرایەتی نشینگە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-51
دوا دەستکاری04-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.