حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
688
خزمەت

بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم

هەر هاوڵاتی خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی، کە تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ئامێرە کشتوکاڵی هەیە کە خێراییەکەی لە (٤٠) کیلۆمەتر زیاتر نەبێت و دەتوانێت عەرەبانەیەک ڕابکێشێت، و شوفێری ئامێری بیناسازی کە خێراییەکەی لە (٦٠) کیلۆمەتر زیاتر نەبێت و عەرەبانەیەک ڕابکێشێت.
هەر هاوڵاتییەکی هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت، کە تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری (B) هەیە بۆ مۆڵەتی شوفێری جۆری تاکسی.
هەر هاوڵاتی خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی، کە تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی دەرهێنانی مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی پاسی هەیە، بەپێی قەبارە و ژمارەی سەرنشینی پاسەکە چەند جۆرێکی هەیە (D1– D1E– D- DE) ئەم مۆڵەتە بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵە و بەرلەوەی ماوەکەی بەسەربچێت و پێویستە نوێبکرێتەوە.
هەر هاوڵاتی خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی، کە تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی دەرهێنانی مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری هەیە، بەپێی جۆر و کێشی بارهەڵگرەکە چەند جۆرێکی هەیە (C1 – C1E – C- CE) ئەم مۆڵەتە بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵە و بەرلەوەی ماوەکەی بەسەربچێت و پێویستە نوێبکرێتەوە.
تۆمارکردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یه‌ یان ئەو ئامێرانەیە له‌ ده‌ره‌وەی وڵات به‌ شێوه‌یه‌کی یاسایی هاورده‌ی هه‌رێمی کوردستان کراون. وەک (ژماره‌ کاتی) له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی هاتووچۆی پارێزگاکان تۆمارده‌کرێن و ژماره‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ی پێده‌درێت، که‌ لێی تۆمار ده‌کرێت. ئەو ساڵیانەیەی دەدرێت بەهەر ئۆتۆمبێلێک بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵ بەکار دێت، دواتر پێویستە نوێبکرێتەوە.
نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تییه‌، كه‌ ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی له‌ كاتی ده‌رهێنانی ڕێكه‌وتی به‌سه‌رچوونی نووسراوه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ ده‌كات كه‌وا مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ ده‌رچووه‌.
دووباره‌ ده‌رهێنانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ونبوو یان تێكچووی نێوده‌وڵه‌تییه‌، كه‌ به‌هه‌ر هۆكارێک ونبووه‌ یان تێكچووه‌ له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی هاتووچۆ، كه‌ مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ تۆماركراوه‌ به‌ هه‌مان به‌روار و ڕێكه‌وتی ده‌رچوون و كۆتایی، كه‌ پێشتر تۆماركراوه.
هەر هاووڵاتی یان دانیشتوویەکی هەرێمی کوردستان، کە تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی دەرهێنانی مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی هەیە، ئەم مۆڵەتە دوو جۆری هەیە ( B – BE):
- جۆری (B) رێگا دەدات بە هەڵگرەکەی شوفێری ئۆتۆمبێلێک بکات( عادی و ئۆتۆماتیک)، کە کێشی ئۆتۆمبێلەکەی بە بارەوە لە (٣٥٠٠) کیلۆ گرام زیاتر نەبێت، و عەرەبانەیەک ڕابکێشێت کە کێشی بە بارەوە لە (٧٥٠) کیلۆگرام زیاتر نەبێت و بە هەردووکیان بە بارەکانیانەوە کێشی لە (٣٥٠٠) کیلۆ گرام زیاتر نەبێت.
جۆری (BE) ڕێگا دەدات بە هەڵگرەکەی، شوفێری ئۆتۆمبێلێک بکات و عەرەبانەیەک ڕابکێشێت، کە کێشی عەرەبانەکە لە (٧٥٠) کیلۆ گرام زیاتر بێت، بەو مەرجەی، کێشی عەرەبانەکە بە بەتاڵی لە (٣٥٠٠) کیلۆ گرام زیاتر نەبێت، ئەم مۆڵەتە بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵە و دوای ئەم ماوەیە بەسەردەچێت و پێویستە نوێبکرێتەوە.