مۆڵەتی شوفێری تایبەت بەخاوەن پێداویستی تایبەت و کورتە باڵا و نابیستان هەر خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتە باڵا و نابیستان دانیشتووی هەرێمی کوردستان، کە تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری ئۆتۆمبێلی هەیە، بەپێی بڕیاری لیژنەیەکی تایبەت.
مۆڵەتی شوفێری ئامێری کشتوکاڵی و بیناسازی (T) هەر هاوڵاتی خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی، کە تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ئامێرە کشتوکاڵی هەیە کە خێراییەکەی لە (٤٠) کیلۆمەتر زیاتر نەبێت و دەتوانێت عەرەبانەیەک ڕابکێشێت، و شوفێری ئامێری بیناسازی کە خێراییەکەی لە (٦٠) کیلۆمەتر زیاتر نەبێت و عەرەبانەیەک ڕابکێشێت.
مۆڵەتی شوفێری تاکسی هەر هاوڵاتییەکی هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت، کە تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری (B) هەیە بۆ مۆڵەتی شوفێری جۆری تاکسی.
دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری پاس هەر هاوڵاتی خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی، کە تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی دەرهێنانی مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی پاسی هەیە، بەپێی قەبارە و ژمارەی سەرنشینی پاسەکە چەند جۆرێکی هەیە (D1– D1E– D- DE) ئەم مۆڵەتە بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵە و بەرلەوەی ماوەکەی بەسەربچێت و پێویستە نوێبکرێتەوە.
مۆڵەتی شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر هەر هاوڵاتی خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی، کە تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی دەرهێنانی مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری هەیە، بەپێی جۆر و کێشی بارهەڵگرەکە چەند جۆرێکی هەیە (C1 – C1E – C- CE) ئەم مۆڵەتە بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵە و بەرلەوەی ماوەکەی بەسەربچێت و پێویستە نوێبکرێتەوە.
تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ژماره کاتی بۆ یه‌که‌م جار تۆمارکردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یه یان ئەو ئامێرانەیە له ده‌ره‌وەی وڵات به شێوه‌یه‌کی یاسایی هاورده‌ی هه‌رێمی کوردستان کراون. وەک (ژماره کاتی) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی هاتووچۆی پارێزگاکان تۆمارده‌کرێن و ژماره‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ی پێده‌درێت، که لێی تۆمار ده‌کرێت. ئەو ساڵیانەیەی دەدرێت بەهەر ئۆتۆمبێلێک بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵ بەکار دێت، دواتر پێویستە نوێبکرێتەوە.
وەرگرتنی باجی ئۆتۆمبێل هەموو ئۆتۆمبێلێکی دوو (٢) تەن یان زیاتر باج دەیگرێتەوە، پێویستە خاوەن ئۆتۆمبێل ساڵانە باجی خۆیان بدەن، بەپێی مۆدێل و بڕی تەن باجەکەی بۆ دیاریدەکرێت.
نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تییه، كه ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی له كاتی ده‌رهێنانی ڕێكه‌وتی به‌سه‌رچوونی نووسراوه و خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ده‌كات كه‌وا مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ ده‌رچووه.
ونبوون یان تێكچوونی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی دووباره ده‌رهێنانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ونبوو یان تێكچووی نێوده‌وڵه‌تییه، كه به‌هه‌ر هۆكارێک ونبووه یان تێكچووه له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی هاتووچۆ، كه مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ تۆماركراوه به هه‌مان بهروار و ڕێكه‌وتی ده‌رچوون و كۆتایی، كه پێشتر تۆماركراوه.
وه‌رگرتنی ژماره‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئۆتۆمبێل وه‌رگرتنی ژماره‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئۆتۆمبێله له لایه‌ن خاوه‌نی ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێل له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی، كه ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێ تۆماركراوه.