پێناسە
پشکنینی جەستەیی و دەروونی هاوڵاتییە، بە مەبەستی پێدانی ڕاپۆرتی لیژنەی پزیشکی.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی تەندروستی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی- یەکەی لیژنەی پزیشکی هەمیشەیی پارێزگا

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
هەولێر
سێتاقان / نزیک هۆتێل فەرید
07704621141
سلێمانی
شەقامی قەنات / بەرامبەر نەخۆشخانەی سەفینی ئەهلی
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
بۆ مۆڵەتی شۆفێری گشتی (عمومي) دەبێت:
ڕادەی بینینی چاو لە دووری (٦) شەش مەتر ژێرەوەی لە (٣٠) سی پلە تێپەڕ نەکات. بۆ نمونە چاوی ڕاست ٦\١٢ بێت، چاوەکەی تر نابێت لە ٦\١٨ تێپەڕێت.
سەرجەم جەستەی تەواو بێت، کەم و کوڕی نەبێت.
نوێکردنەوە پێنج ساڵ جارێکە.
بۆ مۆڵەتی شۆفێری تایبەت (خصوصي):
مۆڵەتی شۆفێری گونجێندراو (محور) بە خزمەتخواز دەدرێت ئەگەر بەشێک لە جەستەی پەککەوتە بێت یان کەم و کورتی هەبێت بە پێی پەککەوتەییەکەی مۆڵەتەکەی وەردەگرێت.
لە کاتی نەبوونی زگماکی یان لە دەستدانی یەک چاو، نوێکردنەوەی مۆڵەتەکە سێ ساڵ جارێک دەبێت.
بۆ کەم بیستان، پێویستە بە بەکارهێنانی بیستۆک ببیستێت، نوێکردنەوەی مۆڵەتەکەشی بە شێوەی ساڵانەیە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
نامیلکە (کراسە) لە بەڕێوەبەرایەتی مۆڵەتی شۆفێری پارێزگا بە پێی سنووری جوگرافی.
(٢) دوو وێنەی کەسی خزمەتخواز.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١٥) پانزە بۆ (٣٠) سی خولەک.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
لە سلێمانی بە پێی فەرمانی کارگێڕی ژمارە (٧٠) لە ٩\٣\٢٠١٦ بڕی:
(١٠،٠٠٠) دە هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر پشکنینی چاو بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری یان نوێکردنەوەی.
لە هەولێر، دهۆک، گەرمیان و هەڵەبجە بە پێی ڕێنمایی ژمارە () ماددەی () بڕی:
(١٥،٠٠٠) پانزە هەزار دینار بەرامبەر پشکنینی چاو بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری یان نوێکردنەوەی.

ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکەی لیژنەی پزیشکی سەر بە وەزارەتی تەندروستی دەکات.
سەردانیکردنی ژووری پسولە بڕین، بە مەبەستی لێوەرگرتنی ڕسوماتی پشکنین.
سەردانیکردنی هۆڵی کۆبوونەوەی لیژنەکان، بە مەبەستی پشکنین و وەرگرتنەوەی ئەنجامەکەی.
سەردانیکردنی ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی دەرچوو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-67
دوا دەستکاری23-08-2023

Add new comment