تۆمارکردنی کۆمپانیای نیشتمانی

پێناسە
بریتییە لە تۆمارکردنی کۆمپانیای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی ڕێکخستنی کاری بازرگانی و وەبەرهێنان و بەرەوپێشبردنی لایەنی ئابووری، بەشێوەی ئۆنلاین لە ڕێگای پۆرتاڵی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ئەدرەسی وەزارەتی بازرگانی- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان

کاتی کارکردن
(٩:٠٠) بەیانی بۆ (١٢:٠٠) نیوەڕۆ (ڕسومات دادەخرێت).
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان / هەولێر
هەولێر / ئیسکان شەقامی جەوهەر باپیر
ئیمەیڵ :- company@moti.gov.krd
0662273919
بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکان / هەولێر
هەولێر / گەڕەکی برایەتی نزیک بەندیخانەی نەوجەوانان
بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکان / سلێمانی
سلێمانی / شەقامی حمە جەزا
بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکان / دهۆک
دهۆک / شەقامی مازی
بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکان / زاخۆ
مەرجەکان
بریکارنامە، ئەگەر لە لایەن بریکاری یاساییەوە ڕێکارەکان ئەنجام بدرێت.
دەست بەسەرداگرتن و تۆمارکردنی ناوی بازرگانی بۆ کۆمپانیا.
سەرمایەی کۆمپانیا لە (١،٠٠٠،٠٠٠) یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت، هێنانی پشتگیری لە بانکێکی حکومی یان تایبەتی ڕێگەپێدراو.
کۆمپانیا پێویستە بارەگای هەبێت و ناونیشانەکەی دیار بێت.
خاوەنی کۆمپانیا لە ڕووی یاساییەوە مافی هەبێت (متمتعا بالاهلية القانونية) و فەرمانبەری کەرتی گشتی نەبێت.
پێویستە بەڕێوەبەری ڕێپێدراو سەردانی بانکی حکومی دیاریکراو بکات بۆ دروستکردنی ژمارەی کەسی بێهاوتا.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
گرێبەستی دامەزراندنی کۆمپانیا واژۆ بکرێت لە لایەن خاوەنەکان ئەو پارێزەرەی کە گرێبەستەکەی ڕێکخستووە، کە لە ڕێگەی سیستەمەی تۆماری ئەلیکترۆنی بە دەستی دەگات.
ئەگەر خاوەن کۆمپانیا عێراقی بێت (کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری، ژمارەی کەسی بێهاوتا).
ئەگەر بەڕێوەبەری ڕێپێدراو عێراقی بێت (کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری و ژمارەی کەسی بێهاوتا).
ئەگەر خاوەن کۆمپانیا بیانی بێت: بریکارنامەی دەرەوەی هەرێم و کۆپی پاسپۆرت.
ئەگەر بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا بیانی بێت، (پاسپۆرت و ژمارەی کەسی بێهاوتا).
پشتگیری (نووسراو)ی دانانی سەرمایەی کۆمپانیا لە یەکێک لە بانکە حکومی یان تایبەتی کە تۆمارکراو بێت لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری کۆمپانیاکانەوە.
داواکاری دانانی بەڕێوەبەری ڕێپێدراو.
ئەگەر بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراو هاوڵاتی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بێت، ئەوا پاش دامەزراندنی کۆمپانیا کارتی نیشینگەی بەڕێوەبەر پێویستە.
ماوەی پێویست
وەڵامی ئیمەیڵ و بڕوانامەی تۆمارکردنی ناوی بازرگانی (٢٤) بیست و چوار کاتژمێری کارکردن، بۆ ئەنجامدانی ڕێکارەکان (١) یەک کاتژمێر.
تێچوو
بە پێی بڕیاری ژمارە (١١٩) لە ٢٠/١١/٢٠١٧:
بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیا:
- بۆ هەر ملیۆنێک دینار لە سەرمایەی کۆمپانیا بڕی (٤،٥٠٠) چوار هەزار و پێنج سەد دینار وەردەگیرێت وەک ڕسوماتی سەرمایە.
- (٢٥،٠٠٠) بیست و پینج هەزار دینار کرێى پشکنین.
- (٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار ڕەسمی تۆمارکردنی کۆمپانيا.
- (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار کرێی بڵاوکردنەوە.
- (٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار کرێی وردبینیکردنی بەڵگەنامەکان.

بۆ دانانی بەڕێوەبەری ڕێ پێدراوی کۆمپانیا:
- (٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار کرێی وردبینیکردنی بەڵگەنامەکان.
- (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار کرێی دانانى بەڕێوەبەرى ڕێپێدراو.
- (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار کرێى بڵاوکردنەوە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
لە ڕێگەی سیستەمێکی ئەلەکترۆنییەوە (پۆرتاڵی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان) گشت زانیارییەکان تۆمار دەکەیت و چاوەڕێ دەکەیت تا لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە گرێبەستی دامەزراندنی کۆمپانیا بە دەست دەگات، پاشان ئەم گریبەستە دەبەیتە بانکی ڕێگەپێدراو بۆ دانانی سەرمایە و هێنانی نوسراوی پشتگیری، پاشان سەردانی فەرمانگە دەکەیت، بە مەبەستی بردنی بەڵگەنامە ڕەسەنەکان بۆ پشتڕاستکردنەوە.
لە فەرمانگە گشت بەڵگەنامەکان کە لە سیستەم داندراوە بەراورد دەکرێت لەگەڵ وێنە ڕەسەنەکان، پاشان ڕسوماتت لێوەردەگیرێت و وێنەیەکی ڕەسەن لە بروانامەی تۆمارکردنی کۆمپانیا وەردەگریت.
پاش وەرگرتنەوەی بڕوانامەی کۆمپانیا و دانانی بەڕێوەبەری ڕێپێدراو، خزمەتخواز دەبێت نووسراوی دامەزراندنی پارێزەر و ژمێریار، لەگەڵ نووسراوی تۆمارکردنی کۆمپانیا لای باج و دەستەبەرکردنی پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک یاخود زاخۆ بکات.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-01
دوا دەستکاری03-01-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.