وەرگرتنی باجی ئۆتۆمبێل هەموو ئۆتۆمبێلێکی دوو (٢) تەن یان زیاتر باج دەیگرێتەوە، پێویستە خاوەن ئۆتۆمبێل ساڵانە باجی خۆیان بدەن، بەپێی مۆدێل و بڕی تەن باجەکەی بۆ دیاریدەکرێت.
وەرگرتنی باجی کۆمپانیاکان بریتییە لەو باجەی، کە ساڵانە دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیا کاراکان لە هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیا تاک و سادەکانیشەوە، بە ڕێژەی چەسپاو، کە بڕەکەی (١٥%)یە لە کۆی پوختەی قازانج.
گەڕانەوەی بارمتە بەشێکە لە خزمەتگوزارى لە کاتی ڕێپێدانى تێکدانی خانوو یان بیناکردن لە ڕێگەى ئەم خزمەتەوە خزمەتخوازان بڕی بارمتەی دیاریکراو دادەنێن، دواى تەواوكردنى خانوو و باڵاخانە ئەو بڕە پارەى وەكو بارمتە دايان ناوە دەتوانن لە شارەوانى وەرى بگرنەوە دواى جێبەجێكردنى گشت ڕێنماييەكانى شارەوانى.
كهشف و خوێندنهوی پێوهری کارەبا كهشف و خوێندنهوەی پێوهر، لهسهر داواكاری هاوبهش بۆ زانینی گوژمهی پسوولهی كارهبا.
داواکردنی لێبوردن لە باجی زەویی بەتاڵ وەرگرتنی لێبوردن لە باجە لەسەر زەویی بەتاڵ کە تۆمارکرابێت لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی خانووبەرە، هەموو کەسێک مافی وەرگرتنی ئەو لێبوردنەی هەیە لە زەوییەک یاخود چەند زەوییەک لە کات و شوێنی جیاوازدا تاوەکو ڕووبەری (٦٠٠)م٢ بۆ (١) یەک جار لە تەمەنیدا.
داواکردنی لێبوردنی ڕەها لە باجی دەرامەت (اعفاء المطلق) مافی وەرگرتنی لێبوردنی ڕەهایە لە باجی دەرامەت، کە لە ئەستۆی کەسی فرۆشیارە لە کاتی ئەنجامی گواستنەوەی خاوەنداریەتی موڵکی نیشتەجێبوون لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، هەر کەسێک پێنج (٥) ساڵ جارێک مافی وەرگرتنی لێبوردنی ڕەهای هەیە لە باجی دەرامەت تەنها بۆ یەک (١) موڵکی نیشتەجێبوون.
کردنەوەى ئەژمێرى ڕەوەنى (حساب جاری) بۆ هاوڵاتییان هەر کەسێک ئارەزووى کردنەوەى ئەژمێرى تایبەت بە خۆی هەبێت لە بانکە بازرگانییە حکومییەکان دەتوانێت ببێت بە خاوەن ئەژمێری بانکی (چەکى بانک)، بە مەبەستی دانان و ڕاکێشانی پارە لە بانکە حکومییەکان.
کردنەوەى ئەژمێرى ڕەوەنى (حساب جاری) بۆ کۆمپانیاکان هەر کۆمپانیایەک ئارەزووى کردنەوەى ئەژمێرى هەبێت، لە بانکە بازرگانییە حکومییەکان دەتوانێت ببێت بە خاوەن ئەژمێرى بانکی و (چەکى بانکی)، بە مەبەستی دانان و ڕاکێشانی پارە لە بانکە حکومییەکان.
دەستەبەرى بانکى (خطاب ضمان) هەر کۆمپانیا و بەڵێندەرێک لە کاتی وەرگرتنی تەندەرێک بۆ ئەنجامدانی هەر پڕۆژەیەک، پێویستە بە بەهای تێچووی ئەو پڕۆژەیەی ئەنجامی دەدات دەستەبەری بانکی (خطاب ضمان) لە یەکێک لە بانکە بازرگانییە حکومییەکان بکات، ئەمەش بە شێوەی دانانی پارەی کاش یاخود بارمتەکردنی (ڕەهنکردنی) موڵکە گوستراوە و نەگواستراوەکان (ئاسانکاری) دەبێت.
پێدانى قەرزى ئاسانکاری (مکشوف، کۆمپیاڵە، قەرزى کاش) دابینکردنی پارەى کاش (نقدي) بۆ سەوداکارانى بانک بە تایبەتى (بەڵیندەران و کۆمپانیاکان و هاوڵاتیان) بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانیان، بە مەرجێک ئاسانکارییان کردبێت لە بانک واتا (موڵکێکی گواستراوە یاخوود نەگواستراوە یان بارمتە (رهن) کردبێت)، و ڕێژەى سوودى ساڵانەى قەرزەکە لەسەر قەرز وەرگر (١١٪) دەبێت.