پێناسە
بریتییە لە بەڵگەنامەیەکی فەرمی یاسایی، کە تۆماری پێشینە و رابردووی هاوڵاتی یان نیشتەجێی بیانی لە هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە پێشینە و سزادانی یاسایی، لەخۆ دەگرێت. بەکار دێت بۆ مەبەستی یاسایی و دادگایی، دامەزراندن لە کەرتی گشتی و تایبەت، وەرگرتنی ڤیزە و سەفەرکردن، کارکردن، خوێندن، یان هەر مەبەستێکی دیکە.
ئەم بەڵگەنامەیە لەسەر داوای دادگاکان، فەرمانگە حکومییەکان و ناحکومییەکان، خودی هاوڵاتی یان نیشتەجێی بیانی، پێشکەش دەکرێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی بەڕێوبەرایەتی و بەشەکانی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی هەرێم

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ، تێبینی: پێدانی کرێی کارگێڕی تاوەکو کاتژمێر (12:30) ئەنجام دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی هەرێم/ هەولێر
هەولێر / شەقامی پێشەوا قازی / تەنیشت بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین
krg.forensics@gmail.com
00662274050 - 07503103608
بەشی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی سۆران
قەزای سۆران / ڕێگای گشتی دیانا / سێڕیانی بەرگوان / نزیک مزگەوتی گەورەی دیانا
بەشی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی سۆران / ناو بینایەی یاریدەدەری پۆلیسی سۆران
07504680953
بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی دهۆک
قەزای سێمێل/ کۆمەڵگای تناهی
بەشی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی زاخۆ
قەزای زاخۆ/ بینای دادگای بەرایی زاخۆ / نزیک بەڕێوەبەرایەتی کارەبای زاخۆ
07504842336
بەشی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی ئامێدی
قەزای ئامێدی/ ناحیەی سەرسەنگ / ناو بینای دادگای بەرایی سەرسەنگ
07504649130
بەشی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی سێمێل
قەزای سێمێل/ ناو بینای دادگای بەرایی سێمێل/ بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سێمێل
بەشی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی ئاکرێ
قەزای ئاکرێ/ ناو بینای دادگای بەرایی قەزای ئاکرێ
07504563494
بەشی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی بەردەڕەش
قەزای بەردەڕەش/ ناو بینای دادگای بەرایی بەردەڕەش
بەشی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی شێخان
قەزای شێخان/ ناو بینای دادگای بەرایی شێخان
07508786317
مەرجەکان
تەمەنی لە ١٨ هەژدە ساڵ کەمتر نەبێت.
خاوەن رەگەزنامەی عێراقی بێت، یان بیانی بێت و بەشێوەیەکی فەرمی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بێت، واتە کارتی نشینگەی هەبێت.
ئەگەر دانیشتووی شارەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بێت لە عێراق، پێویستە بڕوانامەی بێتاوانی لە پارێزگاکەی خۆی بهێنێت.
ئەگەر مامەڵەکە لەلایەن فەرمانگەیەک یان دەزگایەک رەوانە کرا بێت، پێویستە نوسراوی فەرمی لەلا هەبێت.
ئەگەر بۆ مەبەستی سەفەرکردن بۆ دەرەوەی وڵات بێت، پێویستە داواکاری کەسی پێشکەش بکات.
پێویستە کەسەکە خۆی ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی پەنجەمۆر، ئەگەر کەسەکە لە دەرەوەی عێڕاق بێت، پێویستە پەنجەمۆر و زانیارییەکانی لەرێگای باڵوێزخانەی عێڕاق، یان نوسینگەکانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بنێردرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەڵگەی تاوانی هەرێم.
بۆ مامەڵەی دەرەوەی وڵات، دەکرێت لە ڕێی بریکاری یاسایی داوای ئەم خزمەتە بکرێت.
بۆ مۆڵەتی چەک پێویستە چەکەکەی بهێنێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بۆ مەبەستی ناوخۆی وڵات، پێویستە کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری لەلا هەبێت.
بۆ مەبەستی دەروەی وڵات، پێویستە کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری و پاسپۆرتی لەلا هەبێت.
بۆ نیشتەجێی بیانی، پێویستە پاسپۆرت و ناسنامەی نشینگە (اقامة)ی لەلا هەبێت.
پێویستە بەڵگەنامەکان بەشێوەی رەسەن لەگەڵ فۆتۆکۆپی رەنگاوڕەنگ بەردەست بن.
ماوەی پێویست
(١) یەک هەتا (٧) حەوت رۆژ. بە گوێرەى کەیسەکان ماوەى پێویست دیار دەکرێت.
تێچوو
بەپێی بەیانی ژمارە (١١) ی ساڵی (٢٠٢٤) کرێی کارگێڕی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەڵگەکانی تاوان، و بەپێی بەیانی ژمارە (٢١) ی ساڵی (٢٠٢٤) هەمواری یەکەمی بەیانی ژمارە (١١) ی ساڵی (٢٠٢٤) تایبەت بە کرێی کارگێڕی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەڵگەکانی تاوان.
- ئەگەر بۆ دامەزراندنی حکومی بێ ، بەبێ بەرامبەرە.
- بۆ کەسوکاری پلەیەکی شەهیدانی سەنگەر، بەبێ بەرامبەرە.
- بۆ دامەزراندنی ناحکومی، بڕی ٣٠,٠٠٠سی هەزار دینار.
- بۆ دەرەوەی وڵات / لە رێگای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی ٥٥,٠٠٠ پەنجاو پێنج هەزار دینار.
- بۆ دەرەوەی وڵات / لە رێگای حکومەتی فیدرالی عێراق، بڕی ١٥٥,٠٠٠ سەد و پەنجاو پێنج هەزار دینار.
- بۆ پشکنین بۆ کەیسی دادگاکانی بەرایی، بڕی ١٥٥,٠٠٠ سەد و پەنجاو پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتی یان نوسینگەکانی لێکۆڵینەوەکانی بەڵگەی تاوان دەکات بەپێی شوێنی نیشتەجێبوونی جوگرافی خۆی.
سەردانی ژووری پەنجەمۆر دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی نوسراوی فەرمی لایەنی پەیوەندیدار یان داواکاری کەسی..
سەردانی بەشی ژمێریاری دەکا بۆ پێدانی پڕی پارەی کرێی کارگێڕی و خزمەتگوزاری.
دووبارە سەردانی ژووی پەنجەمۆر دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی پەنجەمۆر و پرکردنەوەی فۆڕمی بڕوانامەکە.
ئەگەر کەسەکە پێشینەی تاوانی نەبێت، لە هەمان رۆژ مامەڵەکەی تەواو دەبێت، ئەگەر کەسەکە پێشینەی تاوانی هەبێت، دوای وردبینی و تۆمارکردنی پێشینەکەی، لە ماوەی یەک (١) تا حەوت (٧) رۆژ، لەرێگای مۆبایل پەیوەندی پێوە دەکرێ بۆ ئەوەی مامەڵەکەی وەربگرێتەوە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بەمەبەستی واژۆکردن لەسەر بڕوانامەکە.
سەردانی ژووری دەرچوون (الصادرة) دەکات، بەمەبەستی پێدانی ژمارەی دەرچوو بە بەڵگەنامەکە.
ئەگەر بڕوانامەکە بۆ مەبەستی دەرەوەی وڵات بوو، یان خزمەتخواز نیشتەجێی بیانی بوو، ئەوا پێویستە مامەڵەکەی ببردرێتە بەرێوەبەرایەتی لێکوڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی هەرێم لە هەولێر بۆ تەواوکردنی رێکارەکان، دواتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم، دواتر وەزارەتی داد، پاشان فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم، بەمەبەستی پەسەند کردنی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-26
بابەت
دوا دەستکاری
17-02-2026