حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
687
خزمەت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گشتی

خزمەتکردن و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان لە ئەگەری ڕوودانی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو چ مرۆیی بێت یان سروشتی.
هەر هاوڵاتییەک، کە بەڵگەنامەکانیان لێ ون دەبێت سەردانى بنکەى پۆلیسى ونبووەکان دەکات، بۆ مامەڵەى بە دەستهێنانەوەى بەڵگەنامە ونبووەکانیان وەک (ڕەگەزنامەى عێراقى، پێناسى بارى شارستانى، فۆڕمى خۆراک، مۆڵەتى شۆفێرى، ساڵانەى ئۆتۆمبێل، پێناسى سەربازى، پێناسى فەرمانبەران، یاخود هەر بەڵگەنامەیەکیتر) جــگە لە پاسپۆرتى عێراقى.
بریتییە لە بەڵگەنامەیەکی فەرمی یاسایی کە تۆماری پێشینە و رابردووی هاوڵاتی و نیشتەجێی بیانی لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پێشینە و سزادانی یاسایی لەخۆ دەگرێت، بۆ مەبەستی یاسایی و دادگایی، دامەزراندن لە کەرتی گشتی و تایبەت، وەرگرتنی ڤیزە و سەفەرکردن، کارکردن، خوێندن، یان هەر مەبەستێکیتر.
ئەم بەڵگەنامەیە لەسەر داوای دادگاکان، فەرمانگە حکومییەکان و ناحکومییەکان، خودی هاوڵاتی یان نیشتەجێی بیانی، پێشکەش دەکرێت.