بەڕێوبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی هەرێم

بریتییە لە بڕوانامەی بێتاوانی هاوڵاتی، بە وەرگرتنی پەنجەمۆر و پێدانی زانیاری لەسەر پێشینەی هاوڵاتییان بە لایەنی داواکار، بۆ مەبەستەکانی دامەزراندنی هاوڵاتییان لە کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت، سەفەرکردن بۆ دەرەوەی وڵات، هەڵگرتنی چەک یاخود ئەندامبوون لە سەندیکا پیشەییە مۆڵەتپێدراوەکان لە هەرێمی کوردستان.
بریتییە لە ئەنجامدانی پشکنینی DNA لە تاقیگەی بایۆلۆجی لە بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەکانی تاوانی هەرێم، کە بە نووسراو لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان ئاڕاستەدەکرێت، بۆ مەبەستی سەلماندنی ڕەچەڵەک (اثبات نسب)، تۆمارکردنی سەرلەنوێ (تسجیل مجدد)، ڕاپۆرتی هەڵوێستی ڕەگەزنامە (تقریر موقف الجنسیە) یان پێدانی ڕەگەزنامە لە سەر مام، ئامۆزا و خاڵ.