کوردیالعربيةEnglish
پێناسە
نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێرییە بۆ ئەو هاوڵاتییانەی مۆڵەتەکانیان بەسەرچووە یاخود ماوەی بەسەرچوونیان نزیکە، تاوەکو بتوانن بەشێوەیەکی یاسایی شۆفێری بکەن، گشت جۆرەکانی مۆڵەتی شوفێری بۆ ماوەی (٥) پێنج ساڵ کاری پێ دەکرێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سێمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین

440
مەرجەکان
خزمەتخواز پێویستە خۆی ئامادە بێت.
لەڕووی تەندروستی و ئەقڵییەوە لێهاتوو بێت و ڕەزامەندی لیژنەی پزیشکی هەبێت.
سزای قەدەغەی لێخوڕینی لەسەر نەبێت.
هەرکەسێک کە مۆڵەتی شوفێری هەیە لەپێش (٦) شەش مانگ بەر لە ڕێکەوتی بەسەرچوونی مۆڵەتەکەی دەتوانێت داواکاری نوێکردنەوەی مۆڵەت پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند بکات.
ئەگەر خزمەتخواز ئارەزووی هەبوو بە دەرکردنی مۆڵەتی شوفێری نوێ پێش تەواوبوونی ماوەی مۆڵەتی شوفێری کۆن، پێویستە بڕی (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار ڕسوومات زیاتر بدات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی.
کارتی زانیاری.
یەک (١) وێنەی کەسی تازە.
مۆڵەتی شۆفێری بەسەرچووی ڕەسەن.
پشکنینی چاو.
سەرجەم بەڵگەنامەکان پێویستە ڕەسەن بن لەگەڵ فۆتۆکۆپی ڕەنگاوڕەنگ.
ماوەی پێویست
یەک (١) کاتژمێر.
تێچوو
بڕی(٦٥,٠٠٠) چل هەزار دینار ڕسوماتی نوێکردنەوە.
بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە هەر مانگێک دواکەوتن لە نوێکردنەوەی مۆڵەتی شوفێری، پاش (٣٠) ڕۆژ لە ڕێکەوتی بەسەرچوونی مۆڵەتەکەی.
بڕی (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار ئەگەر خزمەتخواز ئارەزووی هەبوو بە دەرکردنی مۆڵەتی شوفێری نوێ پێش تەواوبوونی ماوەی مۆڵەتی شوفێری کۆن.
بڕی (٦٠,٠٠٠) شەست هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە دەرکردنی کارتی مۆڵەتی شوفێری لە کاتی تێکچوون یان وونبوون.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی لیژنەی پزیشکی تایبەتمەند بکات لە باڵەخانەکانی بەشی مۆڵەتی شوفێری، بە مەبەستی پشکنینی پزیشکی.
سەردانی وێستگەی وردبینی دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردن لە مامەڵەکە.
سەردانی وێستگەی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی پێدانی بڕی ڕسوماتەکان.
سەردانی وێستگەی ئەنجامی پشکنینی پزیشکی دەکات.
سەردانی وێستگەی چاپکردنی مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مۆڵەتە نوێیەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-06
دوا دەستکاری
16-02-2026