تۆمارکردنی کۆمپانیا و کارگەکان و بازرگانان تۆمارکردنی هەر کۆمپانیا، کارگە یان بازرگانێکە، بە مەبەستی هاوردەکردنی کەرستەی سەرەتایی خۆراک.
پێدانی مۆڵەت بۆ کردنەوەی تاقیگەی تایبەت پێدانی مۆڵەتی کردنەوەی تاقیگە بەو کەسانەی کە دەیانەوێت تاقیگەی تایبەت بکەنەوە.
مۆڵەتی هاوردنی کەرستەی سەرەتایی لە لایەن کارگە و کۆمپانیا و بازرگانان پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی کەرەستەی سەرەتاییە لە لایەن کارگەکانی ناوخۆ و کۆمپانیا و بازرگانان، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستی بۆ کارگەکان نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ کارگەکانی خواردن و خواردنەوە، پاککەرەوەکان و کەلوپەلی جوانکاری، کە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان کاردەکەن.
چارەسەری یەکەمی لە بنکە تەندروستییەکان پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ تەواوی هاوڵاتییان بێ جیاوازى وهک چاودێری دایک، چاودێری منداڵ، بەرنامەی کوتان، دەستنیشانکردنی نەخۆشی و پێدانی چارەسەری. ئەگەر نەتوانرا چارەسەری یەکەمی لە بنکە تەندروستییەکان پێشکەشبکرێت، ئەوا نەخۆشەکە بۆ چارەسەری دووەمی (احالە) ڕەوانە دەکرێت.
چاودێریی منداڵ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پاراستن و چارەسەر بۆ منداڵان دوای لەدایکبوون تا تەمەنی پێنج (٥) ساڵی.
پشکنینی (فیزیای، کیمیای، بایۆلۆژی) بۆ خواردن و خواردنەوە پشکنينى خۆراکه له ڕووی (فيزيايى و بايۆلۆژى و کيمياوى)، بۆ دڵنيابوون له جۆر و کوالێتى خۆراکهکه؛ تا بزانرێت شياوه له ڕووى مرۆييهوه بۆ خواردن و خواردنهوه.
مۆڵەتی هاوردنی خواردن و خواردنەوە بۆ چێشتخانە و کافتریا براندەکان پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی خواردن و خواردنەوە بۆ چێشتخانە و کافتریا براندەکان لە لایەن کۆمپانیا، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
پێدانی مۆڵەتی هاوردن بۆ کونسوڵخانە و کۆمپانیا وەبەرهێنە بیانییەکان پێدانی مۆڵەتی هاوردنی خواردن و خواردنەوەیە بۆ کونسوڵخانە و کۆمپانیا وەبەرهێنە بیانییەکان.
ڕێکخستنی خێزانی پێدانی زانیاری بە ئافرەتان و ڕێگەکانی دوورخستنەوەی نێوان دوو سکپڕی به پێدانى (دەنکۆڵەی ڕێگەگرتن، دەرزی، لولب، کۆندۆم).