پەسەندکردنی بڕوانامەی مەساج و تاتۆ پەسەندکردنی بڕوانامەی ئەو کەسانەیە کە لە سەنتەری سپا، شوێنەکانی مەساج و تاتۆ کاردەکەن.
خۆ تۆمارکردن بۆ هاوردنی خواردن و خواردنەوە بۆ چێشتخانە و کافتریا بڕاندەکان تۆمارکردنی چێشتخانە و کافتریا براندەکانە، بە مەبەستی پێدانی نووسراوی هاوردن.
خزمەتگوزاریی نەشتەرگەری چاندنی جگەر (لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات) بریتییە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی جگەر بۆ ئەو نەخۆشانەی کە پێویستییان بە چاندنی جگەر هەیە.
مۆڵەتی هاوردنی زەیت و ڕۆنی خەست پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی زەیت و ڕۆنی خەست یان کەرەستە سەرەتایەکەی لە لایەن کارگەکانی ناوخۆ و کۆمپانیا و بازرگانان، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
پێدانی مۆڵەتی تەندروستی بۆ کارگەکان پێدانی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ کارگەکانی خواردن و خواردنەوە، پاککەرەوەکان و کەلوپەلی جوانکاری، کە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان کار دەکەن.
خزمەتگوزاری نەشتەرگەری چاندنی لوولپێچ (زرع قوقعە) بریتییە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی لوولپێچ (زرع قوقعە)، بۆ منداڵانی نابیستی زگماکی.
تەندروستی دەروونی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی دەروونی، بۆ کەسانى تووشبوو به کێشەی دەروونی، لە شێوازی چارەسەری و ڕاوێژکاری.
داواکاری پشکنینی خۆراک و خواردنەوە و ئاو داواکاری هاوڵاتییانە بۆ پشکنینی تاقیگەیی کیمیای و فیزیای و بایۆلۆژی بۆ نموونەکانی خۆراک و خواردنەوە و ئاو، بە مەبەستی دڵنیابوون لە شیاوی بەرهەمە خۆماڵییەکان یان هاوردەکراوەکان پێش بەکارهێنانیان.
پێدانی مۆڵەتی هاوردن بۆ کۆمپانیا و کارگە و شوێنی فرۆشتنی خواردنەوەی بەرهەمە کهولییەکان پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی خواردنەوە کهولییەکان یان کەرەستەی سەرەتاییەکەی لە لایەن کارگەکانی ناوخۆ و کۆمپانیا و بازرگانان، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی تەندروستی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی تەندروستییە لە کاتی داخستنی شوێنی کار یان گۆڕینی جۆرەکەی.