تۆمارکردنی کۆمپانیا و کارگەکان و بازرگانان

پێناسە
تۆمارکردنی هەر کۆمپانیا، کارگە یان بازرگانێکە، بە مەبەستی هاوردەکردنی کەرستەی سەرەتایی خۆراک.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی- بەرێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی و خۆراک-بەشی چاودێری خۆراک

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
وەزارەتی تەندروستی/ دیوانی وەزارەت
مەرجەکان
ئەم خزمەتە لە ڕێگای بریکارەوە پێشکەشدەکرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
بۆ کارگە:
مۆڵەتی تەندروستی کارگە.
هێنانی پشتگیری لە لایەنی پەیوەندیدار بە پێی جۆری چاڵاکی کارگەکە.
مۆڵەتی هاوردن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی.
نووسراوی خەمڵاندنی پێداویستی کەرەستەی سەرەتایی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی.
پێشکەشکردنی ناو و هێمای بازرگانی بەرهەمەکانی، کە لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشی تۆماری هێماکان وەرگرتووە.
بۆ کۆمپانیا:
مۆڵەتی هاوردن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی.
هێنانی پشتگیری لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان.
بۆ بازرگانان:
هێنانی پشتگیری لە لایەن ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی.
مۆڵەتی تەندروستیی کارگە.
ناسنامەی ژوورەکانی بازرگانی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بەڵێننامەی یاسایی.
ناسنامەیەکی فەرمی.
کۆپییەکی هەر بەڵگەنامەیەک.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ دوو (٢) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستی و خۆراک لە دیوانی وەزارەت دەکات.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی داواکاری.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی داواکارییەکە.
سەردانی بەشی چاودێری خۆراک دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردن لە داواکارییەکەی.
سەردانی بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی و خۆراک دەکات، بە مەبەستی هامشکردن.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
سەردانی بەشی چاودێری خۆراک دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی بەڵێننامە.
سەردانی بەڕێوەبەری پاراستنی و تەندروستی و خۆراک دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی بەڵێننامە.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی ئاڕاستەکردنی بەڵێننامەکە.
سەردانی بەشی یاسایی دەکات، بە مەبەستی پەسەندکردنی بەڵێننامە.
سەردانی بەشی چاودێری و سەلامەتی خۆراک دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی فۆڕم.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-18
دوا دەستکاری03-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.