گەڕانەوەی بارمتە

پێناسە
بەشێکە لە خزمەتگوزارى لە کاتی ڕێپێدانى تێکدانی خانوو یان بیناکردن لە ڕێگەى ئەم خزمەتەوە خزمەتخوازان بڕی بارمتەی دیاریکراو دادەنرێت دەتوانن دواى تەواوكردنى خانوو و باڵەخانە ئەو بڕە پارەى وەكو بارمتە دايان ناوە لە شارەوانى وەرى بگرنەوە دواى جێبەجێكردنى گشت ڕێنماييەكانى شارەوانى.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار / سەرۆکایەتی شارەوانی یەکەی ئیداری / بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (٢:٣٠) نیوەڕۆ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی یەک
هەولێر/ شەقامی (٣٠)م بەرامبەر مزگەوتی صواف
ئیمەیڵ:- Rizgarnoori6@gmail.com
07504624796
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی دوو
هەولێر/ شەقامی بەحەرکە تەنیشت کۆلێژی بەیان
ئیمەیڵ:- Municipality.two@gmail.com
07508916699
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی سێ
هه‌ولێر/ شه‌قامی (١٠٠)م ته‌نیشت فاملی مۆڵ
ئیمەیڵ:- bsharawani3@gmail.com
07519154131
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی چوار
هەولێر/ گەڕەکی ڕووناکی نزیک باخچەی ڕووناکی
ئیمەیڵ:- sharawai_chwar@yahoo.com
07508888714
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی پێنج
هەولێر گەڕەکی ڕووناکی نزیک باخچەی ڕووناکی
ئیمەیڵ:- sharawani_five@yahoo.com
0662235073 - 0662593052
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی شەش
هەولێر/ شەقامی الحەکیم
ئیمەیڵ:- Sharawani6@yahoo.com
07504971150
مەرجەکان
هێنانى پسولەى ڕەسەن ئەگەر پسولە ڕەسەنەكى ونكردبوو دەبێت وێنەى كۆپى وەربگرێت و لە ڕۆژنامەیەكى ڕۆژانە جاڕدانى پێ بكات پاش تەواوبوونی ماوەی جاڕدان دەتوانێت دەست بە مامەڵە بکات.
پێویستە مۆڵەتی خانوو یان باڵەخانەی هەبێت.
لێدانی تابلۆ بە ژمارەى مولک.
ئەگەر مامەڵەکه لە لایەن بریکارەوه جێبەجێ بکرێت پێویسته بریکارنامەی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پسولەى بارمتە.
مۆڵەتى خانوو يان باڵەخانە لە بارمتەى تێكدانى خانوو پشتگيری زبڵخانە.
ناسنامەی بارى شارستانى خاوەن مامەڵەکە.
ماوەی پێویست
(١) یەک ڕۆژ بۆ (٢) دوو ڕۆژ.
تێچوو
بۆ بە دەستهێنانی ئەم خزمەته تەنها يەک کرێى پشکنین بە بڕى (١٥،٠٠٠) دینار وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی تایبەتمەند دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکارى بە بەڕێوەبەر.
سەردانی بەشى ژمێریاری یان ئەو لایەنەى کە پەیوەستە.
سەردانی بەشی خەزنە، بە مەبەستی پێدانی کرێی پشکنین.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی باجی خانووبەرە دەکات، بە مەبەستی دیاریکردنی ڕەگەزی مولک.
ئەنجامدانی پشکنین لە لایەن بەشی خزمەتگوزاری، بە مەبەستی دڵنیابوون لە گشت ڕێنماییەکانی شارەوانی.
سەردانی بەشى ژمێریارى، بە مەبەستی پێداچوونەوە بۆ ئامادەبوون و دیاریکردنی لە تۆماری بارمتە و وەرگرتنەوەی.
سەردانی بەشى وردبینی، بە مەبەستی پێداچوونەوە و وردبینکردنی.
سەردانی بەشی خەزنە، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی بارمتە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMT-16
دوا دەستکاری12-04-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.