پێدانی مۆڵه‌تی دڵنیایی

پێناسە
پێدانی مۆڵه‌تی كاركردن بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌ بواری دڵنیایی كاربكه‌ن له‌ بواره‌كانی دڵنیایی (دڵنیایی گشتی) دڵنیایی له‌سه‌ر موڵک و ماڵی هاوڵاتییان و له‌سه‌ر باڵاخانه‌كان و بیمه‌ی ته‌ندروستی و دڵنیایی ئیلزامیی ئۆتۆمبێل.
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
گرێبه‌ستی دامه‌زراندنی كۆمپانیا.
خشته‌ی ئابووری.
(C.V) به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیا، پێویسته‌ خاوه‌نی زانیاری بێت.
ناوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی و ئه‌ندامانی كارگێڕی كۆمپانیا.
وه‌رگرتنی ڕسومات به‌ ڕێژه‌ی (٪٠.١) له‌سه‌ر سه‌رمایه‌ی كۆمپانیا به‌ پێی ڕێنمایی ژماره‌ (١) ساڵی (٢٠٠٨) تایبه‌ت به‌ یاسای ژماره‌ (١٠)ی ساڵی (٢٠٠٥).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
تأیید ودیعة ضمان (تۆماری كۆمپانیاكان).
بەڵێننامە.
گرێبه‌ستی دامه‌زراندنی کۆمپانیا.
په‌یكه‌ری ڕێكخستن.
پلانی كار.
پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌ی كه‌لكی ئابووری.
وه‌رگرتنی (C.V) به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیا.
سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی.
ماوەی پێویست
یەک (١) مانگ.
تێچوو
به‌ پێی یاسای ڕێكسختنی كاره‌كانی دڵنیایی ژماره‌ (١٠)ی ساڵی (٢٠٠٥):
بڕی داهات له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كان (٪٢٥).


ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان دەکات، بە مەبەستی تۆماركردنی كۆمپانیاكه‌.
پێشكه‌شكردنی پلانی كار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان.
سه‌ردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆمپانیاكانی دڵنیایی / بەشی هونه‌ری دەکات، بە مەبەستی به‌دواداچوونی كاره‌كانی له‌ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری كۆمپانیاكان و ئه‌نجامدانی كاره‌كان.
سه‌ردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆمپانیاكانی دڵنیایی / بەشی هونه‌ری دەکات، بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی پێویست بۆ كردنه‌وه‌ی (كۆمپانیای نیشتمانی یاخود لقی كۆمپانیا) به‌ پێی یاسا و ڕێنماییه‌كان.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-33
دوا دەستکاری
23-06-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان