دابینکردنى مافى خانەنشینییە بۆ میراتگرانى ئەو فەرمانبەرانەی، کە بە شێوەیەکی هەمیشەیی، لە یەکێک لە دامودەزگاکانی حکومەت دامەزراون و لە دەوامی فەرمییان بەردەوام بوونە تا ئەو کاتەی کۆچى دواییان کردووە. بەپێی دابەشنامەی شەرعی، میراتگرانی سوودمەند دەبن لە مافی خانەنشینی.
وەزارەتی دارایی و ئابووری
بریتییە لە بارمتە (رهن) دانانی موڵکێک یاخود چەند موڵکێکی گوازراوە و نەگوازراوە لە لایەن سەوداکارانی بانک بە تایبەت (بەڵێندەر و کۆمپانیا و هاوڵاتی) بۆ حکومەت، لە ڕێگای بانکە بازرگانییەکانەوە، تاکو بتوانن بۆ وەرگرتنی (مکشوف و کۆمپیالە و قەرزی کاش) یاخود بۆ دەستەبەری بانکی (خطاب ضمان) بەکاری بهێنن لە کاتی ئەنجامدانی پڕۆژەکانیان.
هەر مامەڵەیەک، کە پێویستی بە پاکانەی باج هەبێت وەک مامەڵەکانی بریکارنامەی (تایبەت، گشتی) یاخود حجە وصایە و سەرەتاکانی کۆمپانیا، یان هەر مامەڵەیەکی تری هاوڵاتییان و کۆمپانیاکان کە لە دەرەوەی وڵات ئەنجام درابێت، بە مەبەستی بەکارهێنان لە کوردستان یاخود بە پێچەوانەوە، یان هەر مامەڵەیەک لە ناوخۆی کوردستان ئەنجام درابێت و بەکاربهێنرێت، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی دەرامەت پاکانەی باجی دەرامەتی بۆ دەکرێت و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری پەسەند دەکرێت.
هەر کەسێک ئارەزووى دانانی پارەی هەبێت، بە مەبەستی پاشەکەوت و سوودی ساڵانە، دەتوانێت ئەژمێرى پاشەکەوتی لە یەکێک لە بانکە بازرگانییە حکومییەکان بکاتەوە و ببێت بە خاوەنی دەفتەری پاشەکەوت.
پێدانی پێشینەی نیشتەجێکردنە بەو هاوڵاتیانەی، کە یەکەیەکی نیشتەجێبوون دەکڕن لە یەکێک لەو پڕۆژە نیشتەجێکردنانەی مۆڵەت پێدراون لە دەستەی وەبەرهێنان، ئەمەش بۆ هاوکاری کار ئاسانی هاوڵاتییانە تاوەکو ببنە خاوەنی یەکەیەکی نیشتەجێبوون.
ئەم خزمەتە بە کرێدان و فرۆشتن و بانانە (مساطحە)ی موڵکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە بە هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان، هەروەها تەرخانکردن و تۆمارکردنی زەوییە بۆ لایەنەکانی تری حکومەت.
ئەو مافەیە، کە هەموو فەرمانبەرێکی خانەنشینکراو هەیەتی لە کاتی بوونی هەر کەموکوڕییەک لە دۆسیەی خانەنشینییەکەی تانە لە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی بدات بۆ پێداچوونەوە لە مافی دابینکراو.
پێدانی پێشینەی خانوبەرە بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون لە شار و قەزا و ناحیە و گوندەکان.
پێدانى پێشینەى هاوسەرگیرى بۆ گشت هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان، کە دامهزراوبن یان دانەمەزراو لە دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بهپێی ڕێنمایی دارایی ژماره (٣٣) ساڵی ٢٠٠٧.
بە مەبەستی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان، پێشینەی کشتوکاڵ دەدرێت بە جوتیاران بۆ دامەزراندن و پەرەپێدانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکانیان.