وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان

شەهید: هەرکەسێک گیانی خۆی بەختکردبێت لەکاتی بەرخودانی چەکداریی وەک پێشمەرگەیەک یان خەباتی سیاسی وەک بەرگریکردنێک لەمافی پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دژ بە ڕژێمە داپلۆسێنەرە یەک لەدوای یەکەکان لە کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
بەم شێوەیەی خوارەوە پۆلێن دەکرێت:
آ- شەهیدی سەنگەر: هەرکەسێک لەکاتی بەرخودانی چەکداریی وەک پێشمەرگەیەک یان خەباتی سیاسی یان لە دەرەنجامی هەردووکیان، دژ بە ڕژێمە داپلۆسێنەرە یەک لەدوا یەکەکان وەک بەرگری کردنێک لەخاک و گەلی کوردستان شەهیدبووبێت.
ب- شەهیدی جینۆساید: هەرکەسێک شەهید بووبێت لە ئەنجامی تاوانەکانی جینۆساید، لە کاتی تاوانەکانی ئەنفال، بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی، جینۆسایدی بارزانییەکان یان کوردە فەیلییەکان، یاخود هەرتاوانێکی تری ئەنجامدراو دژ بە پێکهاتەکانی گەلی کوردستان لە کورد، تورکمان، کلدان، سریان، ئاشورییەکان، ئەرمەنەکان و ئەوانی تر.
ج- شەهیدی هاووڵاتی: هەرکەسێک شەهید بووبێت لە ئەنجامی کارە جەنگییەکان، کارە تیرۆریستییەکان یان کۆچ پێکردنی زۆرەملێ، یاخود لە کاتی کۆچڕەوە ملیۆنییەکەی گەلی کوردستان و کۆچ پێکردنەکانی تر.
بەرکەوتووی چەکی کیمیاوی هەر کەسێکە کە لە ئەنجامی تاوانی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە لایەن ڕژێمە داپڵۆسێنەرە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقەوە، لە کوردستان زیانی جەستەییان بەرکەوتبێت و کاریگەرییەکانی بەردەوام بێت.
تۆمارکردنی ناوی زیندانیکراو و ڕاگیراوانی سیاسیی کوردستانە:

زیندانیکراوی سیاسی: ئەو کەسەیە کە گیرابێت یان زیندانی کرابێت بەهۆی ناڕەزایی دەربڕین دژی ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکان لە عێراق، تاکو ٢٠٠٣/٤/٩ی ڕۆژی ڕووخانی رژێم لە عێراق، لەسەر ڕادەربڕین و بیروباوەر، ئینتمایی نیشتمانی یان سیاسی، یاخود لایەنگریکردنی ئۆپۆزیسیۆن، یارمەتیدانیان یان بەشداریکردن لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و بڕیاری حوکمکردنی لەلایەن یەکێک لە دادگاکان، یاخود دەسەڵاتەکانی سەر بە ڕژێمە ناوبراوەکان درابێت.

گیراوی سیاسی: هەرکەسێک گیرابێت، گلدرابێتەوە یان ڕاگیرابێ بەبێ ئەوەی بڕیاری حوکم لەبارەیەوە لەلایەن دادگایەکی تایبەتمەندەوە دەرچووبێت، بەپێی هەمان هاتوو لە پێناسەی (زیندانی کراوی سیاسی).

بڕینەوەی منحەیەکی خانەنشینی مانگانە بۆیان، دوای پشتڕاستکردنەوەیان و ناساندنیان وەکو زیندانی کراوی سیاسی یان گیراوی سیاسی، کە دیاری دەکرێت بەپێی پەیڕەوی ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠٢٠ تایبەت بە ئیمتیازاتی زیندانی کراو و ڕاگیراوی سیاسی لە کوردستان.
کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان (دایک، باوک، هاوسەر، کچ، کوڕ، خوشک، برا) و زیندانی کراو و گیراوی سیاسی (ئەوەی منحەی مانگانە وەردەگرێت) لە کرێی پشکنین، چارەسەرکردن و نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکانی حکومی لە ناو هەرێمدا دەبەخشرێن.
گۆڕینی وارسە لە کاتی کۆچی دوایی وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان، یاخود دابەشکردنی مووچەی شەهیدان و جینۆسایدکراوانە بە یەکسانیی لە نێوان ئەو وارسانەی بە پێی یاسا مافی بوون بە وارسیان هەیە. ئەم خزمەتە لە کاتێکدا پێشکەش دەکرێت کە وارسی شەهید و جینۆسایدکراوان خۆیان داوای بکەن.
دابینکردنی پارچەیەک زەوی بۆ زیندانی کراو و گیراوی سیاسی یان وارسەکانی (هاوسەر، منداڵ، دایک، باوک) ئەگەر خۆی لە ژیاندا نەمابوو، بە مەبەستی بەکارهێنانی وەک شوێنی نیشتەجێبوون.
ئەم زەوییە ‌ بێبەرامبەر پێی دەدرێت و ڕێگر نابێت لە وەرگرتنی پارچە زەوی تر لە لایەن زیندانییەکەوە، واتا بە سوودمەند هەژمار ناکرێت.
دابینکردنی زەوی نیشتەجێبوون بۆ وارسی شەهیدانی سەنگەر و جینۆسایدکراوان بۆ یەک جار، بە مەبەستی نیشتەجێبوون، ئەم زەوییە نیشتەجێبوونە دیارییە و بێبەرامبەرە.
خزمەتێکە پێشکەش بە کچ و کوڕی شەهیدی سەنگەر و جینۆسایدکراوان دەکرێت لە کاتی ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری، بە بڕی (١،٠٠٠،٠٠٠) یەک ملیۆن دینار. ئەو بڕە پارەیە کە پێیان دەدرێت (منحەیە)، لە لایەن حکومەتەوە لێيان وەرناگیرێتەوە.
ئەم خزمەتە پێشکەش دەکرێت بۆ ئەو کچ و کوڕانە کە بۆ جاری یەکەم هاوسەرگیری دەکەن.