دابینکردنی تێچووی خوێندنی ساڵانە بۆ کچ و کوڕ و خێزانی شەهیدی سەنگەر و ئەنفالکراوان

پێناسە
خەرجکردنەوە و گرتنە ئەستۆی خزمەتگوزاری کرێی خوێندنە بۆ کچ و کوڕ و هاوسەری شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید، کە لە باخچەی منداڵان و قوتابخانە و پەیمانگە و زانکۆکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەخوێنن.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
دیوانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)م / نزیک پردی سەیداوە
ئیمەیڵ:- info@moma.gov.krd

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خزمەتگوزاری هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)م / نزیک پردی سەیداوە / ناو بینای وەزارەت

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر
هەولێر/ گەڕەکی ئازادی/ نزیک مزگەوتی ئازادی
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی بارزان
بارزان / شارۆچکەی بلێ
ئیمەیڵ:- shahidan.barzan@gmail.com
07504472271
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کۆیە
قەزای کۆیە / نزیک یانەی وەرزشی کۆیە / بەرامبەر باغی ڕەیحانە
07501202794 - 07701470132
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی دهۆک
دهوک / نزاركێ / تەنیشت ڕێڤەبەریا باژێرڤانیا ڕۆژهەلات
ئیمەیڵ:- Shahidan.dh@gmail.com
7507680195
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی ئاكرێ
ئاكرێ / تەنیشت سەروكاتیا باژێرڤانیا ئاكرێ
7503954515
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی زاخۆ
زاخو / جادا ئەكادیمیا لەشكەری / بەرامبەر ئەكادیمیا لەشكەری
ئیمەیڵ:- shahidanzakho@gmail.com
7503053368
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی ئامێدی
ئامیدی / تەنیشت ڕیڤەبەریا ساخلەمیا قەزا ئامێدی
مەرجەکان
کرێی خوێندن تەنیا بۆ کچ و کوڕ و هاوسەری شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید (ئەوەی هاوسەرگیری نەکردۆتەوە) خەرجدەکرێت، بەپێی ڕێنمایی ژمارە (٢٣)ی ساڵی ٢٠٢٠ ی تایبەت بە خزمەتگوزاری خوێندن و تەندروستی کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی.
وەرگرتنی قوتابی و خوێندکار بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی (وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی) و (وەزارەتی پەروەردە)ی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
پێویستە قوتابى و خوێندكار وه‌رگيرابێت له‌ قوتابخانە و پەیمانگە و زانكۆ تایبەتی ‌يان حكومىییەکان به‌ شێوازى پارالێڵ و بەردەوام بێت لە خوێندن.
قوتابى و خوێندكار تەنیا یەک جار بۆ هەر قۆناغێکی خوێندن سوودمەند دەبن، ناکرێت بە هۆی (دواخستن، مۆڵەت، گواستنەوە و دەرنەچوون) لەهەر قۆناغێکی خوێندن دووبارە کرێی خوێندنیان بۆ خەرجبکرێت.
قوتابی و خوێندکار زیاتر لە جارێک سوودمەند نابێت لە کرێی خوێندن لە پەیمانگە و زانکۆ حکومی و تایبەتەکان، تەنیا لە حاڵەتی بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەرزتر کرێی خوێندنیان بۆ خەرجدەکرێت.
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەرپرس نییە لەو خەرجییەی لە لایەن هەر قوتابخانە و پەیمانگە و زانکۆیەکەوە لە قوتابی و خوێندکار وەردەگیرێت لە بەرامبەر تاقیکردنەوەی خولی دووەم.
یەکەمەکانی قوتابخانە و پەیمانگە و زانکۆکان بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی (وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی) و (وەزارەتی پەروەردە) لە کرێی خوێندن دەبەخشرێن، کرێی خوێندن دەگەڕێتەوە بۆ قوتابی و خوێندکارە یەکەمەکان.
پێشکەشکردنی داواکاری تۆماری ساڵانە بۆ خەرجکردنەوەی کرێی خوێندن لە سەرەتای دەستپێکردنی ساڵی خوێندن، تا ماوەی شەش (٦) مانگ دەبێت.
پێویستە قوتابی و خوێندکار هەموو ساڵێک تاکو تەواوبوونی خوێندنەکەیان پشتگیری بەردەوامبوون لە خوێندن لەو قوتابخانە و پەیمانگە یان زانکۆیەی لێی دەخوێنێت، ببەن بۆ بەڕێوەبەرایەتیی کاروبای شەهیدان و ئەنفالکراوانی پارێزگاکەی.
قوتابی و خوێندکار، ناوی شەهیدەکەی کە لە لیستی بوودجەی تەرخانکراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەر پارێزگایەک تۆمارکراوە، پشتگیری لەو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەوە دەهێنێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەو پارێزگایەی لێی دەخوێنێت، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕم.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پشتگيرى ئەو زانکۆیەی لێی ده‌خوێنێت، به‌ مه‌رجێک بڕى پاره‌ى خوێندن و ساڵى خوێندن له‌گەڵ به‌ش و قوناغى خوێندن ديارى كرابێت.
هێنانی ناسنامەی شەهید، بۆ دڵنيابوون لە جۆر و فايلى شەهيد.
كارتى زانيارى.
کارتی نیشتمانی یاخود ناسنامه‌ى بارى كه‌سی قوتابى.
فۆڕمى خۆراک.
پسوولەی ژمێریاری کرێی خوێندن، ئەگەر قوتابی و خوێندکار خۆی کرێ خوێندنەکەی دابێت.
ماوەی پێویست
سی (٣٠) خولەک بۆ پێشکەشکردنی مامەڵەکە، بەڵام وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی بۆ خەرجکردنی کرێی خوێندن کاتەکەی نادیارە.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەرەتا پشتگيرى بەردەوامبوونی خوێندن لەو قوتابخانە یان پەیمانگا یان زانکۆیە دەهێنێت کە لێی دەخوێنێت، کە تێیدا بڕى پاره‌ى خوێندن و ساڵى خوێندن و به‌ش و قوناغى خوێندنی قوتابی ديارىكرابێت.
قوتابی و خوێندکار، ئەگەر ناوی شەهیدەکەی لە لیستی بوودجەی تەرخانکراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پارێزگایەک بێت و شوێنی خوێندنەکەی لە پارێزگایەکی تر بێت پشتگیری لەو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە دەهێنێ کە شەهیدەکەی لێ تۆمارە، بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەو پارێزگایەی کە لێی دەخوێنێت.
سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تیی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی پارێزگاکەی یان ئیدارە سەربەخۆکان دەکات.
سه‌ردانى ژووری په‌روه‌رده‌ دەکات، بە مەبەستی تۆمارکرنی ناوی قوتابی له‌ سيسته‌می داتابیس.
سه‌ردانى ژووری بانکی زانیاری دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوون له‌ ڕاستى و دروستى زانياريیه‌كان.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی پەسەندکردن و واژۆ لەسەر فۆڕمەکە.
دووبارە سەردانی ژووری پەروەردە دەکات، بە مەبەستی ڕاکێشانی فۆڕمی ساڵانەی خوێندن، دواتر قوتابی و خوێندکار فۆڕمەکە دەباتە ئەو قوتابخانە یان پەیمانگا یان زانکۆیەی لێی دەخوێنێت، مامەڵەکەی کۆتایی دێت، بۆ هەر ساڵێکی خوێندن ئەم ڕێکارە دووبارە دەکاتەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی
لیژنەی خزمەت لە وەزارەت
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMA-09
دوا دەستکاری14-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.