دابینکردنی زەوی نیشتەجێبوون بۆ زیندانیکراو و گیراوی سیاسی

پێناسە
دابینکردنی پارچەیەک زەوی بۆ زیندانیکراو و گیراوی سیاسی یان وارسەکانی (هاوسەر، منداڵ، دایک، باوک)، ئەگەر خۆی لە ژیاندا نەمابوو، بە مەبەستی بەکارهێنانی وەک شوێنی نیشتەجێبوون.
ئەم زەوییە ‌بێبەرامبەر پێیدەدرێت و ڕێگر نابێت لە وەرگرتنی پارچە زەوی تر لە لایەن زیندانییەکەوە، واتا بە سوودمەند هەژمار ناکرێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتی و هۆبەکانی زیندانیانی سیاسی

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
دیوانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)م / نزیک پردی سەیداوە
ئیمەیل:- info@moma.gov.krd
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خزمەتگوزاری هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)م / نزیک پردی سەیداوە / ناو بینای وەزارەت
به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تیى كاروبارى زيندانیيه‌ سياسيیه‌كانی هەولێر
هەولێر / گەڕەکی هه‌ڤاڵان / پشت چێشتخانه‌ى باب الحاره‌
ئیمەیل:- Zindanisyase@yahoo.com
07714360012 - 07514577976
هۆبه‌ى زيندانییە سياسىییەکانی دهۆک
دهۆک / نزايكى / نزيک كۆمپانياي جيهان
07502460500
هۆبه‌ى زيندانییە سياسییەکانی سلێمانى
سلێمانی / به‌رانان / نزيک مزگه‌وتى شێخ فەريد
07701526442
هۆبه‌ى زيندانییە سياسییەکانی گه‌رميان
کەلار / گه‌ڕه‌كى ڕاپه‌ڕين / به‌رامبه‌ر كۆمكارى زيندانیى گه‌رميان
هۆبه‌ى زيندانییە سياسییەکانی ڕاپەڕین
ڕانیە / گه‌ڕه‌كى قوله‌ / به‌رامبه‌ر په‌روه‌رده‌ى ڕانيه‌
07501147676
مەرجەکان
دەبێت ناوی لە لایەن لیژنەی تایبەتمەند بە تێڕوانینی زیندانییە سیاسییەکان پشتڕاستکرابێتەوە وەک زیندانیکراو و ڕاگیراوی سیاسی، بەپێی یاسای ژمارە (١١) ساڵی ٢٠١١ هەموارکراو.
ئەم خزمەتە لە ڕێگای بریکارەوە پێشکەشدەکرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامه‌ى زيندانىکراو و ڕاگیراوی سیاسی.
کارتی نیشتمانی (یاخود ناسنامه‌ى بارى شارستانى و ڕه‌گه‌زنامه‌ى عێراقى زيندانیيه‌كه‌).
ئه‌گه‌ر زيندانييه‌كه‌ له‌ ژيان نه‌مابوو، پێويستى به‌ بڕوانامەی مردن و دابه‌شنامه‌ى شەرعى هه‌يه‌، بۆ دياریكردنى وا‌رسه‌كانى، له‌گه‌ڵ وێنه‌ى تۆمارى كه‌سى.
فۆڕمى خۆراک.
ماوەی پێویست
ماوەی داواکردنی ئەم خزمەتە بیست (٢٠) خولەکی پێویستە، بەڵام دەستکەوتنی خزمەتەکە ماوەیەکی درێژی پێویستە، چونکە پێویستی بە ئامادەکردنی لیستی گشتی هەیە، دواتر ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
بە گشتی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان/ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان خۆی لیستی پێدانی زەوی بە زیندانیکراو و گیراوی سیاسی ئامادەدەکات.
دوای ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی و دابەشکردنی زەوییەکە، پێویستی بە نووسراوی پشتگیری دەبێت بۆ تۆمارکردنی زەوییەکە، لە پرسگەی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییانی سیاسی داواکاری پێشکەشدەکات هەر لە پرسگەش دوای سی (٣٠) خولەک پشتگیرییەکەی وەردەگرێتەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی
لیژنەی خزمەت لە وەزارەت
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMA-02
دوا دەستکاری15-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.