دابینکردنی دیاری (منحە)ی ھاوسەرگیری بۆ زیندانی و ڕاگیراوی سیاسی هەر زیندانیکراو و گیراوێکی سیاسی کە دۆسیەکەی پشتڕاستکرابێتەوە و تۆمار کرابێت، لە کاتی ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری (منحە)یەکی پێدەدرێت کە بڕەکەی تەنیا (٥,٠٠٠,٠٠٠) پێنج ملێون دینارە.
دەرهێنان و نوێکردنەوەی ناسنامەی شەهیدان و جینۆسادکراوان دروستکردنی ناسنامەی تایبەت بە شەهیدان و جینۆسایدکراوانە بۆ وارسەکانیان، بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان و ڕاییکردنی مامەڵەکانیان، هەروەها نوێکردنەوەی ئەو ناسنامانە بە گوێرەی پێویست.
پشکی حەج بۆ کەسوکاری شەهیدانی سەنگەر و جینۆسایدکراوان ساڵانە لە پشکی گشتی حەجی خەڵکی هەرێمی کوردستان وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پشکێکی تایبەت بۆ کەسوکاری (کچ، کور، خێزان، دایک، باوک، خوشک و برا) سەربەرزی شەهیدانی سەنگەر و جینۆسایدکراوان تەرخاندەکات بۆ ئەنجامدانی سەفەری فەریزەی حەج.
پێدانی پشتگیری بە کچ و کوڕی شەهیدان و زیندانیکراو و گیراوی سیاسی بە مەبەستی خوێندنی (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆ حکومییەکان پێدانی پشتگیرییە بە کچ و کوڕ و خێزانی شەهیدانی سەنگەر و جینۆسایدکراوان و (زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی یان یەکێک لە منداڵەکانیان) بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە مەبەستی وەرگرتنیان لە خوێندنی (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا).