دابینکردنی دیاری (منحە)ی ھاوسەرگیری بۆ زیندانی و ڕاگیراوی سیاسی

پێناسە
هەر زیندانیکراو و گیراوێکی سیاسی کە دۆسیەکەی پشتڕاستکرابێتەوە و تۆمار کرابێت، لە کاتی ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری (منحە)یەکی پێدەدرێت کە بڕەکەی تەنیا (٥,٠٠٠,٠٠٠) پێنج ملێون دینارە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتی و هۆبەکانی زیندانیانی سیاسی

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
دیوانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)م / نزیک پردی سەیداوە
ئیمەیل:- info@moma.gov.krd
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خزمەتگوزاری هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)م / نزیک پردی سەیداوە / ناو بینای وەزارەت
به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تیى كاروبارى زيندانیيه‌ سياسيیه‌كانی هەولێر
هەولێر / گەڕەکی هه‌ڤاڵان / پشت چێشتخانه‌ى باب الحاره‌
ئیمەیل:- Zindanisyase@yahoo.com
07714360012 - 07514577976
هۆبه‌ى زيندانییە سياسىییەکانی دهۆک
دهۆک / نزايكى / نزيک كۆمپانياي جيهان
07502460500
هۆبه‌ى زيندانییە سياسییەکانی سلێمانى
سلێمانی / به‌رانان / نزيک مزگه‌وتى شێخ فەريد
07701526442
هۆبه‌ى زيندانییە سياسییەکانی گه‌رميان
کەلار / گه‌ڕه‌كى ڕاپه‌ڕين / به‌رامبه‌ر كۆمكارى زيندانیى گه‌رميان
هۆبه‌ى زيندانییە سياسییەکانی ڕاپەڕین
ڕانیە / گه‌ڕه‌كى قوله‌ / به‌رامبه‌ر په‌روه‌رده‌ى ڕانيه‌
07501147676
مەرجەکان
پێویستە ناوی لە لایەن لیژنەی تێڕوانین لە داواکاری زیندانیکراوان و گیراوی سیاسی پشتڕاستکرابێتەوە و منحەی مانگانەی بۆ بەسترابێت.
نابێت زیندانیکراو و ڕاگیراوی سیاسی پێشتر سودمەند بووبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یاخود ناسنامه‌ى بارى شارستانى و ڕەگەزنامەی عێراقی ژن و مێرد.
ناسنامەی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی.
وێنەی ڕەسەنی گرێبه‌ستى هاوسه‌رگيرى (عقد زواج).
ماوەی پێویست
پێشکەشکردنی داواکاری و ئەنجامدانی ڕێکارەکان لە بەڕێوەبەرایەتی زیندانیانی سیاسی یەک (١) کاتژمێری پێویستە، بەڵام ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابوری و خەرجکردنی پارەکە ماوەکەی دیار نییە.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی زیندانییە سیاسییەکان یاخود هۆبەکانی زیندانیانی سیاسی لە شارەکەی خۆی دەکات.
سەردانی پرسگە دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکارییەکەی، دوای ڕێکخستنی فایلەکە و وردبینیکردن، نووسراو بۆ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئامادەدەکرێت، تاوەکو لە ڕێگەی ئەوانەوە ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری وەربگیردرێت، هەر لە پرسگە نووسراوەکەی پێدەدرێت.
دوای گەڕانەوەی ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری، خزمەتخواز لە کاتی پێدانی چەکی پارەکەی ئاگاداردەکرێتەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی
لیژنەی خزمەت لە وەزارەت
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMA-04
دوا دەستکاری15-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.