تۆمارکردنی هێما بازرگانییەکان

پێناسە
هەر نیشانەیەک، کە دەکرێت ببێتە هێمای بازرگانی و لە ڕێیەوە جیاکاری بکرێت لە نێوان کاڵاکانی بەرهەم و پڕۆژەیەک لە کاڵاکانی بەرهەمێکی تر. بەتایبەت وشەکان، لە نێوانیاندا ناوە کەسییەکان، پیتەکان، ژمارەکان، هێماکان، ڕەنگەکان یان تێکەڵەی ئەو نیشانانە دەکرێت وەک هێمایەکی بازرگانی تۆماربکرێت.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتی بازرگانی/ بەشی هێمای بازرگانی

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
تۆمارکردنی هێما بازرگانییەکان/ هەولێر
هەلێر (٦٠)م نزیک ئەبوعەفیف
مەرجەکان
ئەم خزمەتە لە ڕێگای بریکارەوە پێشکەشدەکرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
ئەو هێمایەی خزمەتخواز داوای دەکات مەرجە لە کوردستان، عێراق و لیستی هیچ وڵاتێک تۆمار نەکرابێت.
ئەگەر بازرگان بێت، پێویستە لە ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی ئەندام بێت.
ئەگەر خاوەن کارگە یان کۆمپانیا بێت، پێویستە گشت بەڵگەنامەکانی دامەزراندیان پشتڕاستکرابێتەوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
فۆڕمی پشکنین بە پڕکراوەیی.
کارتی نیشتمانی (یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە).
فۆڕمی داواکاری بە پڕکراوەیی.
بەڵێننامە.
هێمای خوازراو لەسەر سیدی (CD) بێت.
فۆڕمی دەرکردنی بڕوانامە بە پڕکراوەیی.
ناسنامەی پارێزەر، ئەگەر لە لایەن بریکاری یاساییەوە ڕێکارەکان ئەنجامبدرێت.
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ شەش (٦) مانگ.
تێچوو
بەپێی یاسای تۆمارکردنی هێما بازرگانییەکان ژمارە (٢١)ی ساڵی ١٩٥٧ی هەموارکراو بۆ ساڵی ٢٠٠٤ و زیادکردنی ڕسوماتی تۆمارکردنی هێمای بازرگانی پاڵپشت بە ڕێنمایی ژمارە (١٢١)ی وەقایعی کوردستانی، بڕی:
(٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار فۆڕمی پشکنین.
- بۆ فۆڕمی داواکاری تۆمارکردنی هێما، بڕی:
(٢٥٠,٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار، بۆ بڵاوکردنەوە لە ماڵپەڕی وەزارەتی بازرگانی.
(٣٥٠,٠٠٠) سێ سەد و پەنجا هەزار دینار، بۆ هەر پۆلێنێک و ماددەی (ا)
(٢٠,٠٠٠) بیست هەزار دینار، بۆ سێ ماددەی سەرەتایی کە ماددەکانی (ب، ج، د) دەگرێتەوە.
(١٠,٠٠٠) دە هەزار دینار، تاکو (١٠) ماددە دوای ماددەی (د).
- بۆ دەرکردنی بڕوانامە، بڕی:
(٣٥٠,٠٠٠) سێ سەد و پەنجا هەزار دینار، بۆ هەر پۆلێنێک و ماددەی (ا).
(٢٠,٠٠٠) بیست هەزار دینار، بۆ سێ ماددەی سەرەتایی کە ماددەکانی (ب، ج، د) دەگرێتەوە.
(١٠,٠٠٠) دە هەزار دینار، تاکو (١٠) ماددە دوای ماددەی (د).
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی هێما بازرگانییەکان لە دیوانی وەزارەت دەکات.
سەردانی هۆبەی پشکنین دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی فۆڕمی پشکنین، دیاریکردنی پۆلێنەکەی و وەرگرتنی ڕسومات.
وەڵامدانەوەی خزمەتخواز لە ماوەی دوو (٢) بۆ سێ (٣) هەفتە لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی دەبێت بە پێدان یاخود پێنەدانی ڕەزامەندی.
سەردانی هۆبەی پشکنین دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینەکە.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی یاسایی لە دیوانی وەزارەت دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی بەڵێننامە.
سەردانی هۆبەی پشکنین دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردنی دۆسییەکە.
سەردانی هۆبەی زانیاری و کۆمپیوتەر دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردنی بەڵگەنامەکان.
سەردانی هۆبەی یاسایی و داواکان دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردنی بەڵگەنامە یاساییەکان.
سەردانی ژووری تۆمارکاری هێمای بازرگانی دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی پێدان بە بڵاوکردنەوەی هێماکە لە ماڵپەڕی وەزارەت.
سەردانی هۆبەی پشکنین دەکات، بە مەبەستی دیاریکردنی ڕسوماتی تۆمارکردن.
سەردانی بەشی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی لێوەرگرتنی ڕسوماتی تۆمارکردن.
سەردانی ژووری بڵاوکراوەکان دەکات، بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی هێماکە لە ماڵپەڕی وەزارەت، هەروەها وەرگرتنی ژمارەی بڵاوکراوەکە و دۆسییەکەی.
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی هێماکان دەکاتەوە پاش سێ (٣) مانگ دوای ڕاگەیاندنی سێیەم لە بڵاوکراوەی وەزارەت.
سەردانی ژووری تۆمارکاری هێمای بازرگانی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری دەرکردنی بڕوانامە.
سەردانی ژووری ئەرشیف دەکات، بە مەبەستی دەرکردنەوەی دۆسییەکەی.
سەردانی ژووری زانیاری و کۆمپیوتەر دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردنی دۆسییەکە.
سەردانی ژووری پشکنین دەکات، بە مەبەستی دیاریکردنی ڕسوماتی دەرهێنانی بڕوانامە.
سەردانی ژووری زانیاری و کۆمپیوتەر دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان بۆ دەرکردنی بڕوانامە.
دوای هەفتەیەک لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە خزمەتخواز ئاگادار دەکرێتەوە بۆ وەرگرتنەوەی بڕوانامەکەی لە ژووری زانیاری و کۆمپیوتەر.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-14
دوا دەستکاری27-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.