مۆڵەتی پیشەی ڕۆنگۆڕ و پەنچەرچی تایەی ئۆتۆمبێل

پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بەو پیشەوەرانەی، کە کاری ڕۆنگۆڕ و پەنچەرچی تایەی ئۆتۆمبێل دەکەن.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتییەکانی کار

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی کار / هەولێر
هەولێر / جادەى کوران / بەرامبەر مەزگەوتى خدر سوارە
بەڕێوەبەرایەتی کار / سلێمانی
سلێمانی / شەقامى مەولەوى / تەلارى بەڕێوەبەرایەتى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى
بەڕێوەبەرایەتی کار / دهۆک
دهۆک / کرى باصى / جاداچرا
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / سۆران
سۆران / شەهیدانى ئازادى
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / زاخۆ
زاخۆ / پشت ئاڤاهێى زیندانا زاخۆ
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / گەرمیان
کەلار / نزیک نەخۆشخانەى شێرەى نەقیب
مەرجەکان
پێویستە پیشەوەر تەمەنی لە هەژدە (١٨) ساڵ کەمترنەبێت، (تەنیا ئەگەر هاتوو خزمەتخواز پیشەکە لە باوانیەوە بۆ مابێتەوە و مۆڵەتەکە (شەهادەکە) دەبێت بە ناوی خۆی، بەڵام پێویستە کەسێکی تر کارەکە بەڕێوەببات، کە تەمەنی سەروی هەژدە (١٨) ساڵ بێت.
پیشەوەر شوێنی کارکردنی هەبێت.
پیشەوەر بێت و شارەزا بێت لە کارەکەی.
پێویستە پیشەوەر سەرەتا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ناوە بازرگانییەکەی تۆماربکات.
هێنانی لارینەبوون و ئەستۆپاکی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار، بەڕێوەبەرایەتیی باجی دەرامەت لە وەزارەتی دارایی، بەرێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی و بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی و کارتی زانیاری.
چوار (٤) وێنەی کەسی.
بڕوانامەی پیشەیی، ئەگەر هەبێت (نموونە: ئەندازیار).
بەڵگەنامەی لاری نەبوونی سەرجەم فەرمانگەکان.
ماوەی پێویست
دە (١٠) ڕۆژ.
تێچوو
بەپێی یاسای ژمارە (١٨)ی ساڵی ١٩٨٧ (قانون ممارسة‌ المهنه‌ لصیانة‌):
- (٣٠,٠٠٠) سی هەزار دینار بۆ مۆڵەت.
- (١٥,٠٠٠) پازدە هەزار دینار بۆ نوێکردنەوە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کار دەکات بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری لە لایەن خاوەن پیشەوەرەوە.
سەردانی ژووری وەرگرتە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی وەرگرتە بۆ داواکارییەکەی.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر، دەکات بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرەتایی لەسەر داواکارییەکەی.
سەردانی ژووری خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕم و دیاریکردنی ڕۆژی پشکنین و هەڵسەنگاندنی تاقیکردنەوەی پیشەوەر و ئامادەکردنی نووسراو بۆ فەرمانگەکان بەگوێرەی جۆری پیشەکە.
دوای ئەنجامدانی پشکنین و دەرچوونی لە تاقیکردنەوەی پیشەیی و گەڕاندنەوەی ڕەزامەندی سەرجەم فەرمانگەکانی داوای لێکراوە، فایلەکەی ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەکرێت بە مەبەستی وردبینی کۆتایی و وەرگرتنی ڕەزامەندی پێدانی مۆڵەتەکە، ئەمە ڕێکارێکە بەڕێوەبەرایەتییەکانی کار لە ڕێگەی پۆستەچی خۆیان ئەنجامیدەدەن و پیشەوەر چاوەڕوانی گەڕانەوەی مۆڵەتەکەی دەکات.
دوای وردبینیکردن و نەبوونی هیچ کێشەیەک لە داواکاری و شوێنی کار، فەرمانی کارگێڕی و پێدانی مۆڵەتەکە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی پەسەنددەکرێت، فەرمانگە لە ڕێگەی پۆستەچی خۆیانەوە مۆڵەتەکە دەگەڕێننەوە ئەو (بەڕێوەبەرایەتی کار)ی، کە داواکارییەکی لێوە هاتووە، دواتر هاوڵاتی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە ئاگاداردەکرێتەوە بۆ وەرگرتنەوەی مۆڵەتە پیشەییەکە و کۆتایی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOLSA-B17
دوا دەستکاری22-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.