پێدانی مۆڵەتی کارکردنی کرێکاری بیانی بۆ ئەو کرێکارانەی، کە لە دەرەوەی عێراق دێن تاوەکو مافی کاریان هەبێت و بتوانن نیشتەجێ بن.
دۆزینەوەی هەلی کار دۆزینەوەی هەلی کار بۆ بێکاران و ئەو کەسانەی، کە بێکارن و لە بەڕێوەبەرایەتییەکانمان ناوی خۆیان تۆماردەکەن لەگەڵ زانیاری تەواویان، پاشان لەگەڵ کۆمپانیاکان هەماهەنگی دەکرێ و کاریان بۆ دەدۆزرێتەوە بەپێی پسپۆڕیان، هەروەها دەتوانن لە ڕێگەى پۆرتاڵى هەلى کار بەشێوەى ئۆنلاین لە ماڵەوە یاخود لە کۆمپانیا داواى هەلى کار و کرێکار بکەن.
دەستەبەرکردنی کرێکار دەستەبەرکردنی گشت کرێکارانی کەرتی تایبەت، بۆ پاراستنی مافەکانیان لە کاتی کارکردنیان.
پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ کارمەندانی کەرتی تایبەت بریتییە لەو بڕە پارەیەی، کە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەیدات بە کەسی دەستەبەرکراو لە کاتی کۆتایی هاتنی خزمەتەکەى لە کەرتی تایبەت، ئەگەر مەرجەکانی خانەنشینی نەیگرتەوە، یاخود لەو دۆخانەی دەقی یاسایی پاڵپشت، بۆ سوودمەندبوون لەم خزمەتە دەیانگرێتەوە.
دەرهێنانی مۆڵەتی کردنەوەی دایەنگەی ناحكومی پێدانی مۆڵەتی کردنەوەی دایەنگەی ناحکومی، بەپێی ڕێنماییەکانی سیستەمی دایەنگەکان لە ڕەخساندنی ژینگەی گونجاو بۆ گەشەکردن و نەشونمای دروستی منداڵان، بە جێبەجێکردنی پڕۆگرامی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی هاوچەرخ لە بوارەکانی فێربوون، ڕۆشنبیری و کات بەسەربردن.
خانەنشینکردنی کارمەندانی کەرتی تایبەت خانەنشینکردنی ئەو کەسانەى لە کەرتی تایبەت خزمەتى سی (٣٠) ساڵیان تەواوکردووە، بەپێی یاسا مەرجى خانەنشینی دەیانگرێتەوە.
پێدانی مۆڵەتی کۆمپانیای دەستی کاری بیانی بەڵگەنامەیەکی فەرمییە لە لایەن وەزارەتمانەوە دەردەچێت و ماف دەداتە کۆمپانیا بۆ هێنانی کرێکاری بیانی.
چاودێری منداڵانی بێ سەرپەرشت كە دایک و باوكیان نەماوە چاودێریكردنی منداڵانی بێ سەرپەرشت، كە دایک و باوكیان نەماوە، یان دایكیان هاوسەرگیری كردووەتەوە، بۆ منداڵانی تازە لەدایکبوو تاکو تەمەنی هەژدە (١٨) ساڵ ، پێشکەشکردنی خزمەت بەو منداڵانە بەشێوەی بیست و چوار (٢٤) کاتژمێریی. ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە یەک (١) ڕۆژ تاکو چوار (٤) ساڵە، بەپێی سیستەمی دایەنگە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، بۆ ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە پێنج (٥) ساڵ تاکو هەژدە (١٨) ساڵ، مامەڵەکردن لەگەڵیان بەپێی سیستەمی ژمارە (٥)ی ساڵی ١٩٨٦ دەبێت.
کردنەوەی خولی ڕاهێنان (مهشق و ڕاهێنانی پیشهیی) کردنەوەی خولی ڕاهێنانی پیشەیی بۆ هاوڵاتییان بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری لە بوارە جیاوازەکان وەکو PVC، کارهبا، ساردکەرەوە، دورمان، کۆمپیوتەر.
مۆڵەتی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی پێدانی مۆڵەتی تەندروستی و سەلامەتی بۆ شوێنی کار، بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی بۆ سەلامەتی خاوەن کار و کرێکاران لە کاتی کارکردن.