بەڕێوەبەرایەتی کار

دۆزینەوەی هەلی کار بۆ بێکاران و ئەو کەسانەی کە بێکارن و لە بەڕێوەبەرایەتییەکانمان ناوی خۆیان تۆمار دەکەن لەگەڵ زانیاری تەواویان، پاشان لەگەڵ کۆمپانیاکان هەماهەنگی دەکرێ و کاریان بۆ دەدۆزرێتەوە بە پێی پسپۆڕیان، وە هەروەها دەتوانن لە ڕێگاى پۆرتاڵى هەلى کار بە شێوەى ئۆنلاین لە ماڵەوە یاخود لە کۆمپانیا داواى هەلى کار و کرێکار بکەن.
بریتییە لە پێدانی مۆڵەت بەو پیشەوەرانەی کە کاریان چاکردنەوەی سەرجەم کەلوپەلی ناوماڵ کەلوپەلی کارەبای و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکییە، یاخود هەر کەلوپەلێکی تر کە پێویستی بە چاکردنەوە هەبێت. وەک: (چاکردنەوەی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ بە گشتی، ئۆتۆمبێل و پارچەکانی ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی ئەلیکترۆنی، و کەلوپەلی کشتوکاڵی و پیشەسازی). ئەو مۆڵەتە پێویستە دوای (٤) چوار ساڵ نوێ بکرێتەوە.
پێدانی مۆڵەتی تەندروستی و سەلامەتی بۆ شوێنی کار، بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی بۆ سەلامەتی خاوەن کار و کرێکاران لەکاتی کارکردن.
كۆمپانیای ده‌ستی کاری خۆماڵی نوسینگه‌یه‌كی به‌كارخستنی كرێكاری خۆماڵییه‌، كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی كه‌سێكی مه‌عنه‌وی بێت وه‌ک (كۆمپانیا، ڕێكخراو، سەنتە‌ره‌كانی ڕاهێنانی پیشه‌یی له‌ كه‌رتی تایبه‌ت).
بریتیە لە نوێکردنەوەی مۆلەتی پیشە بۆ ئەو پیشەوەرانەی کە کاریان چاکردنەوەی سەرجەم کەلووپەلی ناوماڵ کەلوپەلی کارەبای و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکییە، یاخود هەر کەلوپەلێکی تر کە پێویستی بە چاکردنەوە هەبێت. وەک: (چاکردنەوەی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ بە گشتی، ئۆتۆمبێل و پارچەکانی ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی ئەلیکترۆنی، و کەلوپەلی کشتوکالی و پیشەسازی) کە نوێکردنەوەی مۆڵەتاکان (٤) ساڵ جارێکە، یاخود هاتوو مۆڵەتی پیشەکە لەناوچوبێت بەهەر هۆکارێک یاخود ونبووبێت.