پێدانی مۆڵەتی کارکردنی کرێکاری بیانی

پێناسە
بۆ ئەو کرێکارانەی کە لە دەرەوەی عێراق دێن تاوەکو مافی کاریان هەبێت و بتوانن نیشتەجێ بن.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتییەکانی کار

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی کار / هەولێر
هەولێر / جادەى کوران بەرامبەر مەزگەوتى خدر سوارە
بەڕێوەبەرایەتی کار / سلێمانی
سلێمانی / شەقامى مەولەوى تەلارى بەڕێوەبەرایەتى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى
بەڕێوەبەرایەتی کار / دهۆک
دهۆک / کرى باصى / جاداچرا
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / سۆران
سۆران / شەهیدانى ئازادى
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / زاخۆ
زاخۆ / پشت ئاڤاهێى زیندانا زاخۆ
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / گەرمیان
کەلار / نزیک نەخۆشخانەى شێرەى نەقیب
مەرجەکان
پێویستە کرێکاری بیانی لە ڕێگای کۆمپانیای تایبەت بە هێنانی کرێکار هێنرابێت.
پێویستە کۆمپانیاکە مۆڵەتی هێنانی کرێکاری بیانی هەبێت کە لە لایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی ناوخۆ پێی دەبەخشرێت.
کۆمپانیاکە دەبێت بیمە (تأمینات) لە بانک دانابێت.
پڕکردنەوەی گرێبەستی کارکردن لە بەڕێوەبەرایەتی کار بۆ هەر کرێکارێک.
پێویستە کرێکار پێشتر لە لایەنێکی ترەوە، (جگە لە کۆمپانیای هێنانی کرێکار)، داوا کرابێت بۆ کارکردن لە هەرێمی کوردستان و بەڵگەنامەکانی پێشکەش بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بکات.
پێویستە کۆمپانیاکە لە ڕۆژنامەی فەرمی پێشتر جاردانی (اعلان) ئەو کارەی کردبێت. ئەگەر کرێکاری خۆماڵی بۆ ئەم کارە نەبێت، ئەوکات داواکارییەکەی پەسەند دەکرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشینگە.
بەڵێننامەی کۆمپانیا.
کۆپی پاسپۆڕت.
گرێبەستی کارکردنی کرێکارەکە لەگەڵ‌ شوێنی کارکردن.
ئەستۆپاکی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی.
دەستەبەری کەسی (کفاله).
ڕاپۆرتی لیژنە.
مۆڵەتی کۆمپانیا بۆ هێنانی کرێکاری بیانی.
ئاگاداری ڕۆژنامە یان ماڵپەری هەلی کار.
نوسراوی سەندیکای کرێکاران.
پسولەی دانانی پارە (بیمە) لە بانک.
(٤) چوار وێنەی ڕەنگاوڕەنگ.
ماوەی پێویست
(١٠) دە ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پیشکەشکردنی داواکاری ڕەزامەندی لە لایەن کۆمپانیای دەستی کار بۆ بەڕێوەبەرایەتی کار لە پارێزگاکان.
دواتر سەردانی لیژنەی کرێکاری بیانی بۆ شوێنی کارکردنیان.
جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان.
بڵاوکردنەوەى هەلی کار لە ڕۆژنامە بە پێی ئەو پسپۆریەى کە داوای دەکات.
ئەگەر لە هەرێمی کوردستان ئەم پسپۆریە هەبوو ئەوا ڕەزامەندی پێ نادرێت، بەڵام ئەگەر کەس لاری نەبوو ئەوا ڕەزامەندی دەدرێت.
دواتر بەڵگەنامەکان بەرز دەکرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بە مەبەستی وردبینیکردن.
دوای ئەوەى وردبینی کرا لە بەشی بەکارخستن بەرز دەکرێتەوە بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.
دواى وردبینیکردن بەرز دەکرێتەوە بۆ وەزارەتى ناوخۆ، بە مەبەستی وەرگرتنی ڤیزا.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOLSA-17
دوا دەستکاری09-07-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.