پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی کار بە کۆمپانیای کاروباری نشینگەی بیانیان

پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کارە بە کۆمپانیای تایبەتمەند لە بواری کاروباری نشینگەی بیانیان لە هەرێمی کوردستان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی ناوخۆ - بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان - بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی تاکو (٣:٠٠) دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان / هەولێر
هەولێر / تەنیشت ئاسایشی هەولێر
مەرجەکان
پێویستە بریکارنامەی یاسایی هەبێت، ئەگەر خزمەتەکە لە لایەن نوێنەرەوە داوا بکرێت.
هێنانی نوسراوی ڕاوبۆچوون لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنی ئەمنی.
پێویستە خزمەتخواز کورد بێت و دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت.
پێویستە خزمەتخواز بارمتەی دارایی لە یەکێک بانکەکانی هەرێمی کوردستان دابنێت بە بڕی (١٠٠،٠٠٠$) سەد هەزار دۆلار.
پێویستە خزمەتخواز بەڵێننامە بدات لە یەکێک فەرمانگەکانی دادنوسی کە پابەندبێت بە جێبەجێکردنی سەرجەم ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ.
پێویستە ڕووبەری کۆمپانیا لە (١٠٠) مەتر کەمتر نەبێت.
پێویستە ژمارەی فەرمانبەران لە دە (١٠) کەس کەمتر نەبێت.
پێویستە بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا فەرمانبەری حکومەت نەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە)ی بەڕێوەبەری ڕێپێدراو.
کارتی زانیاری بەڕێوەبەری ڕێپێدراو.
بڕیاری دامەزراندنی کۆمپانیا.
بڕیاری کارگێڕی کۆمپانیا.
بڕوانامەی کۆمپانیا.
ماوەی پێویست
سێ (٣) ڕۆژ بۆ سی(٣٠) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بە پێی ماددەی (٧) لە ڕێنمایی ژمارە (١٠)ی ساڵی ٢٠١٥ی وەزارەتی ناوخۆ و بڕیاری ژمارە (٧٧) لە ٣\٢\٢٠١٦ی ئەنجومەنی وەزیران،
- (٦،٠٠٠،٠٠٠) شەش ملیۆن دینار ڕسوماتی پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ ماوەی یەک (١) ساڵ.
- (٢،٠٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن دینار بۆ نوێکردنەوەی ساڵانەی مۆڵەتی کارە.
بە پێی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ، ماددەی (٢)، یەک، بڕگەی (٣) لە ڕێنمایی ژمارە (١٠)ی ساڵی ٢٠١٥، (١٠٠،٠٠٠$) سەد هەزار دۆلار وەکو بارمتە (تأمینات) لە کۆمپانیا وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەرەتا پێویستە لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی / بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان دەکات، بە مەبەستی داواکاری وەرەگرتنی کۆمپانیا. دوای ئەنجامدانی ڕێکارەکان نوسراوی وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەمنی دەکرێت بۆ وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدان.
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدان دەکات لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ.
هۆبەی هاتوو، بە مەبەستی تۆمارکردنی ئەو داواکارییەی بە نوسراو لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هێناویەتی.
خزمەتخواز دوای شەست (٦٠) ڕۆژدا ئاگادار دەکرێتەوە لە ئەنجامی پێدان یاخود ڕەتکردنەوەی داواکارییەکەی، لە کاتی ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکەی، پێویستە خزمەتخواز لە ماوەی سی (٣٠) ڕۆژ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدان بکات، بە مەبەستی دانی ڕسوماتی دیاریکراو، لە هەمان ڕۆژ نوسراو دەکرێت بۆ پارێزگا و ئیدارەی سەربەخۆی تایبەتمەند، بە مەبەستی پشکنینی کۆمپانیا.
سەردانی بەشی یاسایی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی بەڵێننامە لە بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا یان بریکارەکەی.
دوای گەڕاندنەوەی ئەنجامی لیژنەی پشکنین لە پارێزگا و ئیدارەی سەربەخۆی تایبەتمەند بۆ وەزارەتی ناوخۆ / بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدان مۆڵەتەکەی بۆ ئامادە دەکرێت خزمەتخواز ئاگادار دەکرێتەوە، بە مەبەستی سەردانیکردن بۆ وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-45
دوا دەستکاری12-12-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.