پێدانی مۆڵەتی تەندروستی

پێناسە
پێدانی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ هەموو ئەو شوێنە خزمەتگوزارییانەی، کە خزمەت بە هاووڵاتیان دەکەن، وەک (شوێنە گشتییەکان و سەنتەرەکانی جوانکاری، شوێنەکانی خواردن و خواردنەوە، هۆڵەکانی لەشجوانی، سینەما، گەرماو و کارگەکان).
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی-بەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی-بەڕێوەبەرایەتى پاراستنى تەندروستى و خۆراک-هۆبەی چاودێری تەندروستی

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر / بەشی چاودێریی تەندروستی
هەولێر / گەڕەکی کوێستان / تەنیشت نەخۆشخانەی لە دایکبوون
ئیمەیڵ:- bgt.hawler@gmail.com
0662536379
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی / بەشی چاودێریی تەندروستی
سلێمانی / سەرەتای سابوونەکەران / نزیک مزگەوتی سەلیم بەگ
ئیمەیڵ:- bgt.sulaimani@gmail.com
0533200045
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی ڕاپەڕین / بەشی چاودێریی تەندروستی
ڕاپەڕین / پشت کتێبخانەی گشتی / تەنیشت بنکەی تەندروستیی ڕاپەڕین
ئیمەیڵ:- bgt.garmian@gmail.com
0538643888
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی دهۆک / بەشی چاودێریی تەندروستی
دهۆک / گرێ باسێ / شەقامی گشتی / بەرامبەر سەرۆکایەتیی زانکۆی دهۆک
ئیمەیڵ:- bgt.duhok@gmail.com
07504579946
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان / بەشی چاودێریی تەندروستی
گەرمیان / گەڕەکی فەرمانبەران / تەنیشت ئامادەیی شەهید ئارام
ئیمەیڵ:- bgt.garmian@gmail.com
07701912450
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە / بەشی چاودێریی تەندروستی
هەڵەبجە / گەڕەکی شارەوانی / تەنیشت نەخۆشخانەی گشتی هەڵەبجە / بەرامبەر مەکۆی گۆڕان
ئیمەیڵ:- bgt.sharazwr@gmail.com
0538850440
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی کۆیە / بەشی چاودێریی تەندروستی
کۆیە / ڕێگای هەیبەت سوڵتان / بەرامبەر دادگای کۆیە
ئیمەیڵ:- bgt.koya@gmail.com
07508585901
مەرجەکان
خزمەتخواز خۆی یان بریکارەکەی ئامادە بێت.
پێویستە ئەستۆ پاکی باجی دەرامەتی هەبێت.
پێویستە ئەستۆپاکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەبێت.
ڕەزامەندی (قايمقامەت) یان گەشتوگوزار بهێنێت.
پێویستە ڕەزامەندی بەرگری شارستانی هەبێت.
نووسراوی ناوی بازرگانی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیا نیشتمانییەکان بهێنێت.
پوولی دارایی.
بۆ خاوەن کاری بیانی پێویستە مۆڵەتی کارکردنی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەبێت.

ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە.

دوو (٢) وێنەی کەسی.
بۆ هاوڵاتی بیانی:
کارتی نشینگە.
پاسپۆرت.
وێنەیەکی کۆپی بۆ هەر بەڵگەنامەیەک.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ حەفت (٧) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٨٤٥٧) ی تەندروستی گشتی، بڕی:
- (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار، کرێی دەرخستە.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار بۆ پێدانی مۆڵەت.
- (٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار بۆ پێدانی مۆڵەت بە کارگە و شوێنە گەشتیارییەکان.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بە پێی سنووری جوگرافی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستی لە پارێزگاکان دەکات.
سەردانی بەشی چاودێری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی لێ وەرگرتنی ڕسوماتی پشکنین.

سەردانی ژووری پشکنین دەکات، بە مەبەستی پشکنینی شوێنەکە.
هاوڵاتی لە ڕێی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە ئاگادار دەکرێتەوە، لە کاتی سەردانیکردن بۆ پشکنینی شوێنی کار.
سەردانیکردنەوەی هۆبەی مۆڵەت، بە مەبەستی وردبینیکردنی مۆڵەت.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی لێ وەرگرتنی ڕسوماتی پێدانی مۆڵەت.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی واژۆکردنی مۆڵەتەکە و کۆتایی هاتنی مامەڵەکە.
سەردانی بەشی کارگێڕی دەکات، بە مەبەستی مۆرکردنی مۆڵەت.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-07
دوا دەستکاری03-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.