تەندروستی گشتی و کوتان

پێدانی ڤاکسین بە منداڵان دژی نەخۆشی و ڤایرۆسەکان لە تەمەنی یەک (١) ڕۆژی تا شەش (٦) ساڵی.
پێدانی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ هەموو ئەو شوێنە خزمەتگوزارییانەی، کە خزمەت بە هاووڵاتیان دەکەن، وەک (شوێنە گشتییەکان و سەنتەرەکانی جوانکاری، شوێنەکانی خواردن و خواردنەوە، هۆڵەکانی لەشجوانی، سینەما، گەرماو و کارگەکان).
پێدانی ڤاکسین، دژە نەخۆشیی دەردە کۆپان (گەزاز) بەو ئافرەتانەی تەمەنیان لە نێوان (١٥-٤٩) ساڵە. بۆ پاراستنی ئافرەتان و کۆرپەلەکانیان لە کاتی دووگیانی.
پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و دەرمانە، بۆ ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بوونە، وەک (شەکرە، بەرزیی پەستانی خوێن، نەخۆشییەکانی دڵ، نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە).
پێشکەشکردنی هۆشیاریی تەندروستی بۆ ئافرەتان پێش دووگیانی، هەروەها پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئافرەتان لە کاتی دووگیانی و دوای منداڵبوون.
ئه‌نجامدانى پشکنین بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان (ڤایرۆسی ئایدز، هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری B و C، مەلاریا، بەلهاریزیا) بۆ ئەو هاوڵاتییە بیانییانەی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، بە مەبەستی کارکردن و مانەوە لە کوردستان، دوای پێدانی کارتی نشینگە (اقامة) یاخود نوێکردنەوەی کارتی نشینگەی (اقامة).
پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پاراستن و چارەسەر بۆ منداڵان دوای لەدایکبوون تا تەمەنی پێنج (٥) ساڵی.
کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان (دایک، باوک، هاوسەر، کچ، کوڕ، خوشک، برا) و زیندانی کراو و گیراوی سیاسی (ئەوەی منحەی مانگانە وەردەگرێت) لە کرێی پشکنین، چارەسەرکردن و نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکانی حکومی لە ناو هەرێمدا دەبەخشرێن.
پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ تەواوی هاوڵاتییان بێ جیاوازى وه‌ک چاودێری دایک، چاودێری منداڵ، بەرنامەی کوتان، دەستنیشانکردنی نەخۆشی و پێدانی چارەسەری. ئەگەر نەتوانرا چارەسەری یەکەمی لە بنکە تەندروستییەکان پێشکەشبکرێت، ئەوا نەخۆشەکە بۆ چارەسەری دووەمی (احالە) ڕەوانە دەکرێت.