پێدانی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ هەموو ئەو شوێنە خزمەتگوزارییانەی، کە خزمەت بە هاووڵاتیان دەکەن، وەک (شوێنە گشتییەکان و سەنتەرەکانی جوانکاری، شوێنەکانی خواردن و خواردنەوە، هۆڵەکانی لەشجوانی، سینەما، گەرماو و کارگەکان).
هۆبەی چاودێری تەندروستی
پێدانی کارتی تەندروستییە بۆ هەموو ئەو کرێکارانەی لە شوێنە گشتییەکان کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی تەندروستییان.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ هەموو ئەو شوێنە خزمەتگوزارییانەی کە خزمەت بە هاوڵاتیان دەکەن، وەک (شوێنە گشتییەکان و سەنتەرەکانی جوانکاری، شوێنەکانی خواردن و خواردنەوە، هۆڵەکانی لەشجوانی و سینەما و گەرماو) و نوێکردنەوەی مۆڵەتەکە بە شێوەی ساڵانەیە.
پەسەندکردنی بڕوانامەی ئەو کەسانەیە کە لە سەنتەری سپا، شوێنەکانی مەساج و تاتۆ کاردەکەن.
هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی تەندروستییە لە کاتی داخستنی شوێنی کار یان گۆڕینی جۆرەکەی.