نوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە

بريتیيه له پێدانی ڤيزه بەو هاوڵاتییە بیانیانییەی، که دەیانەوێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، دەبێت لە ڕێگەی نوێنەرایەتییەوە داواکاری پێشوەخته پێشکەش بە نوێنەرايەتی بکەن. (هاوڵاتییانی ئەوروپا و ئێران پێویستییان بە ڤیزە نییە).
پشتڕاست کردنەوەى ئەو بەڵگەنامە و بڕوانامانەى، کە لە وڵاتانى دەرەوە دەردەچن لە هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرێن، بۆ نموونە (بەڵگەنامەی کۆمپانیا، بڕوانامەی قوتابخانە، بڕوانامەى زانکۆ، ڕاپۆرتی پزیشکی).
بریکارنامەى تایبەت بریتییە لە دەستنیشانکردنى کەسێکى تر وەک بریکار بۆ جێبەجێکردنى کارێکى تایبەت و پێدانى دەسەڵاتی یاسایی و شەرعییەکانى بریکاردار بە بریکار، بە مەرجێک تەنیا بۆ ئەو مامەڵە تایبەتە بەکاربێت، کە لە بریکانامەکەدا دەستنیشانکراوە.
دابینکردنى بریکارنامەى گشتى بۆ ڕەوەندى کوردستانى لە دەرەوەی وڵات، بۆ پێدانى بریکاریەتى گشتى لە لایەن کەسێکەوە کە لە دەرەوەى کوردستان دەژیت بە کەسێک کە لە ناو هەرێمى کوردستان دەژیت، بە مەبەستى پێدانى دەسەڵاتی یاسایی تەواو بۆ ئەنجامدانى ئیش و کارەکانی لە دامودەزگا پەیوەندارەکان لە حکومەتى هەرێمی کوردستان.
بۆ پێدانى بەرحەیاتی بۆ ئەو کەسانەى کە داوا دەکەن، بۆ ئەوەى بیسەلمێنن کە لە ژیاندا ماون و بەکاریبهێنن لە هەندێک دامودەزگای پەیوەندار لە حکومەتى هەرێمى کوردستان.

ئەم خزمەتە بۆ ئەو هاوڵاتیانەیە، کە بە نیازی ئیشکردنن لە دەرەوە و پێویستییان بە بەڵگەنامەی ئەستۆپاکی هەیە، بۆ ئەم مەبەستە داواکاری پێشکەش بە نوێنەرایەتى دەکەن، نوێنەرایەتی ئەو داواکارییانە بۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەرز دەکاتەوە، ئەوانیش لە لای خۆیانەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار بەرزیدەکەنەوە.
ئەو هاوڵاتییانەی کە ناتوانن سەردانی کوردستان بکەنەوە بە هۆی بارودۆخی تەندروستییەوە، یان بە هۆی نەبوونی پاسپۆرتەوە، بۆ ئەوەی مۆڵەتی فەرمانبەرییان بۆ درێژبکرێتەوە، لە ڕێگای نوێنەرایەتییەوە داواکاری و بەڵگەنامەکانیان پێشکەشدەکەن.