پێناسە
هەر هاووڵایەک یان دانیشتوویەکی هەرێمی کوردستان، کە تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی دەرهێنانی مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی لەم پۆلە هەیە، ئەم مۆڵەتە دوو جۆری هەیە ( B گێر تۆماتیک، گێر ئاسایی - BE)
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سێمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین
440
مەرجەکان
هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت، یان بە شێوەیەکی یاسایی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بێت و کارتی نشینگەکەی بەسەر نەچووبێت.
هەرکەسێک کە داوای مۆڵەتی شوفێری دەکات، دەبێت لە شوێنی جوگرافی نیشتەجێبوونی خۆی، لەو بەڕێوەبەرایەتییە داوا بکات کە لەو سنوورەیە.
نابێت حوکمێکی دادگایی دەرچوبێت لە دژی بە قەدەغەکردنی لە لێخورینی سوارۆکان.
دەرچوون لە پشکنینە پزیشکییەکان کە بۆ پێدانی هەموو جۆرەکانی مۆڵەتی شوفێری دیاری کراوە.
خوولەکانی تیۆری و پراکتیکی بینیبێت لە یەکێک لە ناوەند یان نوسینگەكانی فێرکردنی شوفێری، کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ مۆڵەتی پێ دراوە.
له تاقیكردنهوهی هێماكانی هاتووچۆ و میکانیک دەرچووبێت.
هاووڵاتیانی سنووری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كە دانيشتووى هەرێمی كوردستانن، بەپێی پشتگیری موختار و قائیمقامیەت مۆڵەتی شوفێریان پێ دەدرێت.
ئاوارەكانى دانيشتووى پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان دەتوانن داوای مۆڵەتی شوفێری بكەن بە مەرجێك پەسەندێك لە بەرێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران و بەرێوەبردنی قەیرانەكان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆی تایبەمەند پێشكەش بكەن كە بیسەلمێنێت ئاوارەیە و لە یەكێك لە كەمپەكان یان دەرەوەی كەمپەكان نیشتەجێیە.
مۆڵەتی شوفێری لەجۆری B:
رێگا دەدات بە هەڵگرەکەی شوفێری ئوتۆمبێلێک بکات( عادی و ئۆتۆماتیک)، کە کێشی ئوتۆمبێلەکەی بە بارەوە لە (٣٥٠٠) کیلۆ گرام زیاتر نەبێت، و عەرەبانەیەک ڕابکێشێت کە کێشی بە بارەوە لە (٧٥٠) کیلۆگرام زیاتر نەبێت و بە هەردووکیان بە بارەکانیانەوە کێشی لە (٣٥٠٠) کیلۆ گرام زیاتر نەبێت
هەڵگری ئەم جۆرە مۆڵەتە دەتوانێت ئامێری جۆری (T) لێبخوڕێت، بەهەمان مەرجی کێشی ئۆتۆمبێل و عەرەبانە.

تەمەنی (18) هەژدە ساڵی تەواو کردبێت.
مۆڵەتی شوفێری لەجۆری BE:
ڕێگا دەدات بە هەڵگرەکەی، شوفێری ئۆتۆمبێلێک بکات و عەرەبانەیەک ڕابکێشێت، کە کێشی عەرەبانەکە لە (٧٥٠) کیلۆ گرام زیاتر بێت، بەو مەرجەی، کێشی عەرەبانەکە بە بەتاڵی لە (٣٥٠٠) کیلۆ گرام زیاتر نەبێت، پێشتر مۆڵەتی جۆری B بەدەست هێنابێت و ساڵێکی بەسەردا تێپەڕ بووبێت.

لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ناو گۆڕەپان، هەر زەرەر و زیانێک بەر ئۆتۆمبێلی تاقیکردنەوە بکەوێت ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو شوفێرەی کە تاقیکردنەوەکە ئەنجام دەدات.
لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دەرەکی، هەر زەرەر و زیانێک بەر ئۆتۆمبێلی تاقیکردنەوە بکەوێت لە دوای ئەنجامدانی هێڵکاری بۆ ڕووداوەکە ئەکەوێتە ئەستۆی لایەنی کەم تەرخەم.
مۆڵەتی شوفێری بە گشت جۆرەكانیەوە بۆ ماوەی (5) ساڵ كارى پێ دەكرێت و نوێ دەكرێتەوە.
هەڵگری مۆڵەتی شوفێری مافی هەیە پێش شەش (6) مانگ لە رێکەوتی بەسەرچوونی مۆڵەتەکەى داوكاری نوێ کردنەوە پێشکەش بکات.
داواکارییەک پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند بکات.
ئەگەر داواکار تەنیا لە تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبێل لە جۆری (گێر ئۆتۆماتیک) دەرچوو ئەوا ئەو نیشانەیەی کە لە جیهان کاری پێدەکرێت لەسەر مۆڵەتەکەی چاپ دەکرێت کە (نابێت ئۆتۆمبێلی جۆری (گێر ئاسایی) لە رێگاکان لێبخوڕێت).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی، بۆ ئەوانەی ڕەگەزنامەی عێراقییان نییە، کارتی نشینگە کە ماوەکەی بەسەر نەچووبێت.
کارتی زانیاری.
(٢) دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگ قەبارەی (3×4)سم.
سەرجەم بەڵگەنامەکان پێویستە ڕەسەن بن و ماوەیان بەسەر نەچووبێت لەگەڵ فۆتۆکۆپی ڕەنگاوڕەنگ.
فۆرمی داواکاری پێدانی مۆڵەت
ماوەی پێویست
(٢٠) بیست ڕۆژ بۆ (٣٠) سی ڕۆژ.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی ژمارە (11)ی ساڵی 2024 ڕێنمایی میکانیزمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری.
- بڕی (5,000) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر هەر داواکارییەکی مۆڵەتی شوفێری.
- بڕی (5,000) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە پێدانی فۆرمی مۆڵەتی شوفێری بۆ هەموو جۆرەکانی و هەر جۆرە مامەڵەیەکی تر.
- بڕی (50,000) پەنجا هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە پێدان و نوێکردنەوەی کارتی مۆڵەتی شوفێری.
- بڕی (60,000) شەست هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە دەرکردنی کارتی مۆڵەتی شوفێری لە کاتی تێکچوون یان وونبوون.
- بڕی (50,000) پەنجا هەزار دینار وەردەگیرێت زیاتر لە ڕسوماتی پێدان و نوێکردنەوەی کارتی مۆڵەتی شوفێری. بەرامبەر بە پێدانی مۆڵەتی شوفێری نوێ پێش تەواوبوونی وادەی بەسەرچوونی.
- بڕی (5,000) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە هەر مانگێک دواکەوتن لە نوێکردنەوەی مۆڵەتی شوفێری، پاش (٣٠) ڕۆژ لە ڕێکەوتی بەسەرچوونی مۆڵەتەکەی، ئەگەر شوفێر لە ناو عێراق بێت، تا (9٠) ڕۆژ، ئەگەر شوفێر لە دەرەوەی عێراق بێت.
- نرخی تاقیکردنەوەی تیۆری بڕی (5000) پێنج هەزار دینار دەبێت بۆ هەر تاقیکردنەوەیەک.
- نرخی تاقیکردنەوەی پراکتیکی ناو گۆڕەپان بڕی (5000) پێنج هەزار دینار دەبێت بۆ هەر تاقیکردنەوەیەک.
- نرخی تاقیکردنەوەی پراکتیکی دەرەکی لە سەر شەقام بڕی (5000) پێنج هەزار دینار دەبێت بۆ هەر تاقیکردنەوەیەک.

ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەشی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری دەکات لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی تایبەتمەند.
سەردانی ژووری وەرگرتنی فۆڕم دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی زانیاری کەسی.
سەردانی لیژنەی پزیشکی دەکات، بە مەبەستی پشکنین پزیشکی لە هەمان باڵەخانە .
سەردانی نوسینگەکانی فێرکردنی شوفێری مۆڵەت پێدراو بۆ خۆ تۆمارکردن و بەشداریکردنی لە خولی تێۆری و کرداری بە سەرکەوتوویی.
گەرانەوە بۆ بەشی مۆڵەتی شوفێری بۆ تۆمارکردنی نۆرە بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کرداری ژمارە (8) و پیتی (L) .
لە دوای تەواوکردنی تاقیکردنەوەکان بە سەرکەووتیی سەردانی وێسگەکانی ( تۆماری زانیاری، ووردبین، پشکنینی ئەنجامی پزیشکی، پشکنینی ئەنجامی تیۆری و پراکتیکی، ژمێریاری، چاوەروانی چاپی مۆڵەت).
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
بریاری رسومات و سزاکانی هاتووچۆ بۆ هۆکارەکانی گواستنەوە لە هەرێمی کوردستان
فایل
یاسای ژمارە (٨٦)ی ساڵی ٢٠٠٤
(169.85 KB)
هەمواری یاسای ژمارە (٨٦)ی ساڵی ٢٠٠٤
(1.41 MB)
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-04
دوا دەستکاری
23-02-2026