مۆڵەتی شوفێری تایبەت بەخاوەن پێداویستی تایبەت و کورتە باڵا و نابیستان

پێناسە
هەر خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتە باڵا و نابیستان دانیشتووی هەرێمی کوردستان، کە تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری ئۆتۆمبێلی هەیە، بەپێی بڕیاری لیژنەیەکی تایبەت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سێمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین

440
مەرجەکان
هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت، یان بە شێوەیەکی یاسایی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بێت و کارتی نشینگەکەی بەسەر نەچووبێت.
تەمەنی (١٨) هەژدە ساڵی تەواو کردبێت.
هەرکەسێک کە داوای مۆڵەتی شوفێری دەکات، دەبێت لە شوێنی جوگرافی نیشتەجێبوونی خۆی، لەو بەڕێوەبەرایەتییە داوا بکات کە لەو سنوورەیە.
نابێت حوکمێکی دادگایی دەرچوبێت لە دژی بە قەدەغەکردنی لە لێخورینی سوارۆکان.
داواکارییەک پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند بکات.
تەنیا مۆڵەتی شوفێری جۆری تایبەت ساڵۆن (B،BE) بە (نابیستان) دەدرێت.
پێدانی گشت مۆڵەتەكانی شوفێری بە (خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتەباڵا).
پێوستە داواکار (خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتە باڵاو نابیست ) بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی شوفێری خولی ڕاهێنانی پراکتیکی و تیۆری ببینێت لە یەکێک لە نووسینگەکانی فێرکردنی شوفێری مۆڵەتدار و بە رەچاوکردنی دابینکردنی (مامۆستای ئاماژەکان) بۆنابیستان .
نووسینگەکانی فێرکردنی شوفێری ئۆتۆمبێلی کە راهێنانی پراکتیکی بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتە باڵا و نابیست دەکەن پێویستە ئۆتۆمبێل بۆ ئەم مەبەستە دابین بکات .
هاووڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتەباڵا و نابیستانى نەخوێندەوار دەبێت خولێکی خوێندنیان بۆ بکرێتەوە لە قوتابخانە تایبەتمەندەکان.
دیاریکردنی کاتێکی دیاریکراو بۆ تاقیکردنەوەى تیۆری وپراکتیکی لە هۆڵ و گۆڕەپانەکان تاقیکردنەوە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند.
چاپکردنی نیشانە یان ئاماژەیەکی تایبەت بە خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتە باڵا و نابیستان لەسەر دیوی پشتەوەی مۆڵەتی شوفیرییەکە.
بەپێی باری خاوەن پێداویستی تایبەت و نابیست و کورتە باڵا، زیادەگۆڕانکاری بکرێت (تحویرات) یان شوێنی دانانی ئەندامانی دەستکردی جەستە لە ئۆتۆمبێل کە ئەم زیادە گۆڕانکارییانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند دیاری دەکرێت و لە پشکنینی PVi دەربچێت.
ئەگەر داواکار تەنیا لە تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبێل لە جۆری (گێر ئۆتۆماتیک) دەرچوو ئەوا ئەو نیشانەیەی کە لە جیهان کاری پێدەکرێت لەسەر مۆڵەتەکەی چاپ دەکرێت کە (نابێت ئۆتۆمبێلی جۆری (گێر ئاسایی) لە رێگاکان لێبخوڕێت).
باجێکی تایبەت بە خاوەن پێداویستی دروست دەکرێت لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند کە گشت زانیارییەکانی خاوەن پێداویستی تێدا دەنوسرێت بە وێنەیەکی کەسی و بەبێ بەرامبەر.
چەسپاندنی هەستەوەر (حساس) لە پێش و پشتەوەی ئۆتۆمبێلەکە و بەستنەوەی بە داشبولی ئۆتۆمبێلەکە لەپێش شوفێرەکە لە کاتی زۆر نزیکبوونەوەی ئۆتۆمبێلی دەوروبەری بە گڵوپێک ئاگادار بکرێتەوە بۆ نابیستان
پێویستە خاوەن پێداویستی تایبەت لەداوی بەدەستهێنانی مۆڵەتی شوفێری، ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لێبخوڕێت، کە شیاو بێت بۆ جۆری پێداویستی تایبەتەكەی بەپێی راپۆرتی پشكنینی مەرجەكانی سەلامەتی بۆ ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە.
دەرچوون لە پشکنینە پزیشکییەکان کە بۆ پێدانی هەموو جۆرەکانی مۆڵەتی شوفێری دیاری کراوە.
مۆڵەتی شوفێری بە گشت جۆرەكانیەوە بۆ ماوەی (5) ساڵ كارى پێ دەكرێت و نوێ دەكرێتەوە بە مەرجی ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكيیەكانی دیاریكراو.
2- هەڵگری مۆڵەتی شوفێری مافی هەیە پێش (6) مانگ لە رێکەوتی بەسەرچوونی مۆڵەتەکەى داوكاری نوێ کردنەوە پێشکەش بکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی، بۆ ئەوانەی ڕەگەزنامەی عێراقییان نییە، کارتی نشینگە کە ماوەکەی بەسەر نەچووبێت.
کارتی زانیاری.
(٢) دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگ قەبارەی (3×4)سم.
سەرجەم بەڵگەنامەکان پێویستە ڕەسەن بن و ماوەیان بەسەر نەچووبێت لەگەڵ فۆتۆکۆپی ڕەنگاوڕەنگ.
فۆرمی داواکاری پێدانی مۆڵەت
بڕیاری لیژنەی تایبەت.
ماوەی پێویست
(٢٠) بیست ڕۆژ بۆ (٣٠) سی ڕۆژ.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی ژمارە (11)ی ساڵی 2024 ڕێنمایی میکانیزمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری.
- بڕی (5,000) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر هەر داواکارییەکی مۆڵەتی شوفێری.
- بڕی (5,000) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە پێدانی فۆرمی مۆڵەتی شوفێری بۆ هەموو جۆرەکانی و هەر جۆرە مامەڵەیەکی تر.
- بڕی (50,000) پەنجا هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە پێدان و نوێکردنەوەی کارتی مۆڵەتی شوفێری.
- بڕی (60,000) شەست هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە دەرکردنی کارتی مۆڵەتی شوفێری لە کاتی تێکچوون یان وونبوون.
- بڕی (50,000) پەنجا هەزار دینار وەردەگیرێت زیاتر لە ڕسوماتی پێدان و نوێکردنەوەی کارتی مۆڵەتی شوفێری. بەرامبەر بە پێدانی مۆڵەتی شوفێری نوێ پێش تەواوبوونی وادەی بەسەرچوونی.
- بڕی (5,000) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە هەر مانگێک دواکەوتن لە نوێکردنەوەی مۆڵەتی شوفێری، پاش (٣٠) ڕۆژ لە ڕێکەوتی بەسەرچوونی مۆڵەتەکەی، ئەگەر شوفێر لە ناو عێراق بێت، تا (9٠) ڕۆژ، ئەگەر شوفێر لە دەرەوەی عێراق بێت.
- نرخی تاقیکردنەوەی تیۆری بڕی (5000) پێنج هەزار دینار دەبێت بۆ هەر تاقیکردنەوەیەک.
- نرخی تاقیکردنەوەی پراکتیکی ناو گۆڕەپان بڕی (5000) پێنج هەزار دینار دەبێت بۆ هەر تاقیکردنەوەیەک.
- نرخی تاقیکردنەوەی پراکتیکی دەرەکی لە سەر شەقام بڕی (5000) پێنج هەزار دینار دەبێت بۆ هەر تاقیکردنەوەیەک.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەشی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری دەکات لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی تایبەتمەند.
سەردانی ژووری وەرگرتنی فۆڕم دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی زانیاری کەسی.
سەردانی لیژنەی پزیشکی دەکات، بە مەبەستی پشکنین پزیشکی لە هەمان باڵەخانە .
سەردانی نوسینگەکانی فێرکردنی شوفێری مۆڵەت پێدراو بۆ خۆ تۆمارکردن و بەشداریکردنی لە خولی تێۆری و کرداری بە سەرکەوتوویی.
گەرانەوە بۆ بەشی مۆڵەتی شوفێری بۆ تۆمارکردنی نۆرە بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کرداری ژمارە (8) و پیتی (L) .
لە دوای تەواوکردنی تاقیکردنەوەکان بە سەرکەووتیی سەردانی وێسگەکانی ( تۆماری زانیاری، ووردبین، پشکنینی ئەنجامی پزیشکی، پشکنینی ئەنجامی تیۆری و پراکتیکی، ژمێریاری، چاوەروانی چاپی مۆڵەت).
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-74
دوا دەستکاری
16-02-2026