پێناسە
بریتییە لە لادانیی دەستەبەی (دارایی و کەسی) کە کاندید لە ماوەی خویندنەکەیدا وەك هێمای
گلدانەوە دایناوە لە بەرژەوەندی حکومەت، ئەم پرۆسەیە بۆ گشت کاندیدانی سەرکەوتوو دوای پێنج(٥) ساڵ لە خزمەتکردن ئەنجامدەدرێت دەکرێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ فەرمانگەى نێردراوان وپەیوەندییە رۆشنبیرییەکان / بەڕێوەبەرایەتی تواناسازی

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (١:٤٥)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی تواناسازی
ڕێگای سەرەکی کەرکوک / شەقامی هادی چاوشلی
ئیمەیل/ hcdp.committee@mhe-krg.org
07503179196
مەرجەکان
پێوستە کاندید خۆی ئامادەبێت، ئەگەر خۆی ئامادەنەبوو پێوستە بریکارێکی یاسایی کارەکانی ڕایی بکات.
کاندید دەبێت پرۆسەکانی پاکتاوی دارایی ئەنجامدابێت، کاندید پێوستە دوای پرۆسەی پاکتاوی دارایی قەرزاری حکومەت نەبێت. ئەگەر قەرزاربێت، دەبێت قەرزەکانی تواناسازی بگەڕێنرێتەوە ئینجا هێمای گلدانەوەکەی بۆ لادەدرێت.
ئەگەر کاندید، دوای پرۆسەی پاکتاوی دارایی بە بڕێکی کەم قەرزاری حکومەت بوویەوە، ئەوا
دەتوانێت هێمای گلدانەوەکەی لابدات بیکاتە دەستەبەری کەسی، بە بەهای ئەو قەرزەی کە لە ئەستۆی کاندید ماوە.
کاندید پێوستە ماوەی پێنج (٥) ساڵ لەشوێنی کارەکەی خزمەتی کردبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بەڵگەنامەی کەسی کاندن (کارتی نیشتمانی و پاسپۆرت).
ئەگەر خزمەتەکە لەلایەن بریکارەوە داوابکرێت: کارتی نیشتمانی بریکار و بریکارنامە.
هێنانی پشتگیری پێنج (٥) ساڵ خزمەت لە شووێن کارەکەی
ماوەی پێویست
یەک (١) ڕۆژ بۆ سێ (٣) ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە
ڕێکار و هەنگاوەکان
کاندیدی سەرکەوتوو یان بریکارەکەی سەردانی بەڕێوبەرایەتی تواناسازی دەکات لەناو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
سەردانی هۆبەی بەدواداچوون و داتا، بە مەبەستی دڵنیابوون لە پرۆسەی پاکتاوی دارایی و وەرگرتنی نوسراوەکەی بەسیستەم.
سەردانی بەڕێوبەری تواناسازی، بۆ مەبەستی ووردبینی کردن، نوسراوەکە رەوانەی
بەڕێوبەری گشتی نێردراوان و پەیوەندیە ڕۆشینبیریەکان دەکرێتەوە.
سەردانی بەرێوەبەرایەتی یاسایی، ئەگەر هیچ کێشە نەبێت، ئەوا هێمای گلدانەوەکەی لەسەر لادەدرێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-23
دوا دەستکاری
17-09-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان