پاکتاوی دارایی کاندیدانی بەرنامەی تواناسازی بریتییە لە پاکتاوکردنی ئەستۆپاکی (کارگێری، دارایی و یاسایی) شایستە داراییەکانی کاندیدانی بەرنامەی تواناسازی، ئەم پرۆسەیە بۆ گشت کاندیدانی تواناسازی ئەنجام دەدرێت.
لادانی دەستەبەری دارایی و کەسی بۆ کاندیدانی بەرنامەی تواناسازی بریتییە لە لادانیی دەستەبەی (دارایی و کەسی) کە کاندید لە ماوەی خویندنەکەیدا وەك هێمای گلدانەوە دایناوە لە بەرژەوەندی حکومەت، ئەم پرۆسەیە بۆ گشت کاندیدانی سەرکەوتوو دوای پێنج(٥) ساڵ لە خزمەتکردن ئەنجامدەدرێت دەکرێت.
بەدواداچوون و کارئاسانی بۆ کاندیدانی بەرنامەی (HCED ) زەمالەی لێژنەی باڵای پەروەردە و فێرکردن حکومەتی عێراق ئەم بەشە تایبەتە بە بەدواداچوون و کارئاسانکردنی کارەکانی کاندیدانی بەرنامەی (HCED)زەمالەی لێژنەی باڵای پەروەردە و فێرکردن حکومەتی عێراق.
خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کاندیدانی بەرنامەی تواناسازی بریتییە لە خەرجکردنی شایستە دارایی ئەو دەرچووانەی بەرنامەی تواناسازی کە دوای تەواوکردنی خوێندنەکەیان بە سەرکەوتووی لە پاکتاوی داراییدا حکومەت قەرزاریان بووەتەوە.