پێناسە
بریتییە لە پاکتاوکردنی ئەستۆپاکی (کارگێری، دارایی و یاسایی) شایستە داراییەکانی کاندیدانی بەرنامەی تواناسازی، ئەم پرۆسەیە بۆ گشت کاندیدانی تواناسازی ئەنجام دەدرێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ فەرمانگەى نێردراوان وپەیوەندییە رۆشنبیرییەکان / بەڕێوەبەرایەتی تواناسازی

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (١:٤٥)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی تواناسازی
ڕێگای سەرەکی کەرکوک / شەقامی هادی چاوشلی
ئیمەیل/ hcdp.committee@mhe-krg.org
07503179196
مەرجەکان
کاندید پێوستە خۆی سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بکات.
کاندید پێوستە فۆڕمی پاکتاوی دارایی پڕ بکاتەوە، ئەگەر کاندید هاوسەفەری لەگەڵ بوو پێویستە هەمان فۆرم پڕبکاتەوە.
کاندید پێوستە ماوەی پێنج (٥) ساڵ لەشوێنی کارەکەی خزمەتی کردبێت، یاخود بەردەوام بێت لەکارکردن لە شوێنی کارەکەی.
لەماوەی (٣٠) ڕۆژ لە ئاگادارکردنەوەی کاندید بۆی هەیە تانە لە ئەنجامی پاکتاوەکە بدات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
هێنانی پاسپۆرتی ڕەسەن لەگەڵ کۆپی ڕەنگاو ڕەنگ پاسپۆرتی خۆی و خێزانی، ئەگەر خێزانی هاوسەفەری کاندید بووبێت، (گشت لاپەرەکان لە بەرگ تاکو کۆتایی).
پسوولەکانی کۆرسی زمان و خوێندنی ئەکادیمی (ڕەسەن و کۆپی).
بڕوانامەی دەرچوون و بە نمرە (ڕەسەن و کۆپی ڕەنگا و ڕەنگ).
هێنانی پشتگیری پێنج (٥) ساڵ خزمەت لە شووێن کارەکەی یان بەردەوامبوونی لە کارەکەی.
ماوەی پێویست
یەک (١) ڕۆژ بۆ دوو (٢) ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە
ڕێکار و هەنگاوەکان
کاندید سەردانی بەڕێوبەرایەتی تواناسازی دەکات لەناو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
سەردانی هۆبەی ووردبینی، بە مەبەستی وەرگرتنی بەڵگەنامەکانی تایبەت بە پاکتاوی دارایی، فایلەکەی ئامادە دەکرێت بۆ ووردبینی کردن لەلایەن فەرمانبەری وردبینی.
لەلایەن سەرۆك لێژنەی ووردبینی پێداچونەوەی بۆ دەکرێت و پاکتاوی کۆتایی بۆ
دەکرێت.
ئەنجامی پاکتاوەکە لە سیستەم تۆمار دەکرێت. دواتر لە ڕێگای ئیمەیل ئەنجامی پاکتاوەکە بە کاندید ڕادەگەیەنرێت.
لەماوەی (٣٠) ڕۆژ لە ئاگادارکردنەوەی کاندید بۆی هەیە تانە لە ئەنجامی پاکتاوەکە بدات.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-21
دوا دەستکاری
17-09-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان