پشکنینی شاندکراوانی بیانی ئهنجامدانى پشکنین بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان (ڤایرۆسی ئایدز، هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری B و C، مەلاریا، بەلهاریزیا) بۆ ئەو هاوڵاتییە بیانییانەی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، بە مەبەستی کارکردن و مانەوە لە کوردستان، دوای پێدانی کارتی نشینگە (اقامة) یاخود نوێکردنەوەی کارتی نشینگەی (اقامة).
سهرپهرشتى كردنى ههڵمهتهكان دژى نهخۆشییهكانى ئاژهڵ بریتییە لە ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان لە پێناو پاراستنی سامانی ئاژەڵ، وە بە پێی پلانی ساڵانە لە سەرتاسەری هەرێم ئەنجام دەدرێت.
چارەسەری سێیەمی لە نەخۆشخانە و سەنتەر پسپۆڕییەکان پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ تەواوی هاوڵاتیان بێ جیاوازی تەمەن، کاتێک نەخۆش ڕەوانە دەکرێت بۆ چارەسەری سێیەمی، واتە (احالە) کرابێت.
خزمەتگوزاری نەخۆشییە درێژخایەنەکان پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و دەرمانە، بۆ ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بوونە، وەک (شەکرە، بەرزیی پەستانی خوێن، نەخۆشییەکانی دڵ، نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە).
چاودێریی منداڵ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پاراستن و چارەسەر بۆ منداڵان دوای لەدایکبوون تا تەمەنی پێنج (٥) ساڵی.
خزمەتگوزاری کوتانی گەورە ساڵان پێدانی ڤاکسین به گەوران لە پێناو پاراستنیان لە نەخۆشییە گوازراوەکان وەک (ئەنفلۆنزا، نەخۆشی هەوکردنی جۆری B، تایفۆد و گرانەتا، هەوکردنی پەردەی دەماغ، سوورێژە، ڤاکسینی هاری سەگ-ڤاکسینی نیمۆ کۆکەڵ و ڤاکسینی زەرەتا).
چاودێریی دایک پێشکەشکردنی هۆشیاریی تەندروستی بۆ ئافرەتان پێش دووگیانی، هەروەها پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئافرەتان لە کاتی دووگیانی و دوای منداڵبوون.
پێدانی مۆڵەتی تەندروستی پێدانی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ هەموو ئەو شوێنە خزمەتگوزارییانەی، کە خزمەت بە هاووڵاتیان دەکەن، وەک (شوێنە گشتییەکان و سەنتەرەکانی جوانکاری، شوێنەکانی خواردن و خواردنەوە، هۆڵەکانی لەشجوانی، سینەما، گەرماو و کارگەکان).
چارەسەری یەکەمی لە بنکە تەندروستییەکان پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ تەواوی هاوڵاتییان بێ جیاوازى وهک چاودێری دایک، چاودێری منداڵ، بەرنامەی کوتان، دەستنیشانکردنی نەخۆشی و پێدانی چارەسەری. ئەگەر نەتوانرا چارەسەری یەکەمی لە بنکە تەندروستییەکان پێشکەشبکرێت، ئەوا نەخۆشەکە بۆ چارەسەری دووەمی (احالە) ڕەوانە دەکرێت.