تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ژماره کاتی بۆ یه‌که‌م جار تۆمارکردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یه یان ئەو ئامێرانەیە له ده‌ره‌وەی وڵات به شێوه‌یه‌کی یاسایی هاورده‌ی هه‌رێمی کوردستان کراون. وەک (ژماره کاتی) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی هاتووچۆی پارێزگاکان تۆمارده‌کرێن و ژماره‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ی پێده‌درێت، که لێی تۆمار ده‌کرێت. ئەو ساڵیانەیەی دەدرێت بەهەر ئۆتۆمبێلێک بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵ بەکار دێت، دواتر پێویستە نوێبکرێتەوە.
وەرگرتنی باجی ئۆتۆمبێل هەموو ئۆتۆمبێلێکی دوو (٢) تەن یان زیاتر باج دەیگرێتەوە، پێویستە خاوەن ئۆتۆمبێل ساڵانە باجی خۆیان بدەن، بەپێی مۆدێل و بڕی تەن باجەکەی بۆ دیاریدەکرێت.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری (بە هەموو جۆرەکانی) نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێرییە بۆ ئەو هاوڵاتییانەی مۆڵەتەکانیان بەسەرچووە یاخود ماوەی بەسەرچوونیان نزیکە، تاوەکو بتوانن بەشێوەیەکی یاسایی شۆفێری بکەن.
نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تییه، كه ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی له كاتی ده‌رهێنانی ڕێكه‌وتی به‌سه‌رچوونی نووسراوه و خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ده‌كات كه‌وا مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ ده‌رچووه.
ونبوون یان تێكچوونی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی دووباره ده‌رهێنانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ونبوو یان تێكچووی نێوده‌وڵه‌تییه، كه به‌هه‌ر هۆكارێک ونبووه یان تێكچووه له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی هاتووچۆ، كه مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ تۆماركراوه به هه‌مان بهروار و ڕێكه‌وتی ده‌رچوون و كۆتایی، كه پێشتر تۆماركراوه.
وه‌رگرتنی ژماره‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئۆتۆمبێل وه‌رگرتنی ژماره‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئۆتۆمبێله له لایه‌ن خاوه‌نی ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێل له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی، كه ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێ تۆماركراوه.
مۆڵەتی شۆفێری جۆری تایبەت (خصوصي) و گشتی (عمومي) هەر هاوڵاتی یان دانیشتوویەکی هەرێمی کوردستان، کە تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی دەرهێنانی مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی هەیە، ئەم مۆڵەتە بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵە و دوای ئەم ماوەیە بەسەردەچێت و پێویستە نوێبکرێتەوە.
بەدەستهێنانی ڕاپۆرتی لیژنەی پزیشکی (پشکنینی چاو بۆ مۆڵەتی شۆفێری) پشکنینی جەستەیی و دەروونی هاوڵاتییە، بە مەبەستی پێدانی ڕاپۆرتی لیژنەی پزیشکی.
ڕێکخستنی کاری شۆفێری تەکسی و لێدانی لەزگە بە پیشەییکردن و ڕێکخستن و جیاکردنەوەی کاری شۆفێری تەکسییە لە هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی دروستکردنی کارتی تایبەت بە شۆفێری، هەروەها جیاکردنەوەی تەکسی پارێزگاکان لە یەکدی، بە لێدانی لەزگەی تایبەتمەند بۆ هەر پارێزگایەک.
مۆڵەتی شۆفێری کاتیی بۆ کەسی بیانی هەر هاوڵاتییەکی بیانی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، دەتوانێت مۆڵەتی شۆفێری کاتی بە دەستبهێنێت، ئەگەر لە وڵاتی خۆی خاوەنی مۆڵەتی لێخوڕین بێت. ئەم مۆڵەتە کاتییە بۆ ماوەی یەک (١) ساڵ بەکاردەهێنرێت، دەتوانرێت تازەبکرێتەوە.