دابينكردنى تێچووى خوێندنە بۆ زيندانیکراو و ڕاگيراوى سياسى، يان يهكێک له منداڵهكانى زيندانييهكه، کە لە زانكۆی تایبەتی یان حكومى (به شێوازى پارالێڵ) دهخوێنن لە ناو ههرێمی کوردستان.
بەڕێوبەرایەتی کاروباری زیندانیە سیاسیەکان
تۆمارکردنی ناوی زیندانیکراو و ڕاگیراوانی سیاسیی کوردستانە:
زیندانیکراوی سیاسی: ئەو کەسەیە، کە گیرابێت یان زیندانی کرابێت بەهۆی ناڕەزایی دەربڕین دژی ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکان لە عێراق، تاکو ٢٠٠٣/٤/٩ی ڕۆژی ڕووخانی ڕژێم لە عێراق، لەسەر ڕادەربڕین و بیروباوەر، ئینتمایی نیشتمانی یان سیاسی، یاخود لایەنگریکردنی ئۆپۆزیسیۆن، یارمەتیدانیان یان بەشداریکردن لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و بڕیاری حوکمکردنی لە لایەن یەکێک لە دادگاکان، یاخود دەسەڵاتەکانی سەر بە ڕژێمە ناوبراوەکان درابێت.
گیراوی سیاسی: هەر کەسێک گیرابێت، گلدرابێتەوە یان ڕاگیرابێ بەبێ ئەوەی بڕیاری حوکم لەبارەیەوە لە لایەن دادگایەکی تایبەتمەندەوە دەرچووبێت، بەپێی پێناسەی (زیندانی کراوی سیاسی).
بڕینەوەی منحەیەکی خانەنشینی مانگانە بۆیان، دوای پشتڕاستکردنەوەیان و ناساندنیان وەکو زیندانیکراوی سیاسی یان گیراوی سیاسی، کە دیاریدەکرێت بەپێی پەیڕەوی ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠٢٠ تایبەت بە ئیمتیازاتی زیندانیکراو و ڕاگیراوی سیاسی لە کوردستان.

دابینکردنی پارچەیەک زەوی بۆ زیندانیکراو و گیراوی سیاسی یان وارسەکانی (هاوسەر، منداڵ، دایک، باوک)، ئەگەر خۆی لە ژیاندا نەمابوو، بە مەبەستی بەکارهێنانی وەک شوێنی نیشتەجێبوون.
ئەم زەوییە بێبەرامبەر پێیدەدرێت و ڕێگر نابێت لە وەرگرتنی پارچە زەوی تر لە لایەن زیندانییەکەوە، واتا بە سوودمەند هەژمار ناکرێت.

هەر زیندانیکراو و گیراوێکی سیاسی کە دۆسیەکەی پشتڕاستکرابێتەوە و تۆمار کرابێت، لە کاتی ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری (منحە)یەکی پێدەدرێت کە بڕەکەی تەنیا (٥,٠٠٠,٠٠٠) پێنج ملێون دینارە.