حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاری تەواو وەربگرە سەربارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشییان دەکات.
671
خزمەت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

ئەم خزمەتە بریتییە لە لابردنی نیشانەى گلدانەوە لەسەر مولک یاخود ناسنامەى ژووری بازرگانی یاخود هەلوەشاندنەوەى دەستەبەری کەسی کە بۆ بەرژەوەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دانراوە یاخود ئەنجام دراوە.
ناردنى ئارەزمەندان کە تەنها فەرمانبەرانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستین (دیوانى وەزارەت و زانکۆکانى حکومى) بە مەبەستى خوێندنى باڵا ماستەر / دکتۆرا لە چوارچیوەى پلانى پەسەندکراوى زانکۆکان .
لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی/ دیوانی وەزارەت بەڵێننامەیەک لەخاوەنى کۆمپانیا یاخود بریکارەکەى وەردەگرێن کە بە هیچ شێوەیەک کاری ئەکادیمی و تویژینەوەى زانستی و تویژینەوەى تایبەت بە خویندنی باڵا و بەکالۆیۆس و دبلۆمی باڵاو ماستەر و دکتۆرا نەکات، هەروەها بڕوانامەى زانستی و ئەکادیمی نەدات بە بەشداربووان و تەنها لە بواری ڕیگەپێدراوی خۆی کار بکات
پەسەندکردنی نووسراوی پشتگیریی بەردەوامی لە خوێندن یان دابڕان لە خوێندن بۆ خوێندكارانی زانکۆ و پەیمانگا حكومییه‌كان، بۆ ئەو خوێندكارانەی دەیانەوێت بە نووسراوی فەرمی بیسەلمێنن کە لە خوێندن بەردەوامن یان دابڕاون پێش ئەوەی بڕوانامە وەربگرن
وەڵامدانەوەى ئەو نووسراوانەى کە لەلایەن زانکۆکان و وەزارتەکان و دام و دەزگاکانى حکومەتى هەرێمەوە ئاڕاستەى فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان دەکرێت سەبارەت بە بابەتى نازناوى زانستى و بەرزکردنەوەى پلەى زانستى و گۆڤارى زانستى و کۆنفرانسى زانستى و سەنتەرەکانى توێژینەوە و زمانى ئینگلیزى و هەر بابەتێکى ترى تایبەت بە کاروبارى زانستى.
بریتییە لە لادانیی دەستەبەی (دارایی و کەسی) کە کاندید لە ماوەی خویندنەکەیدا وەك هێمای
گلدانەوە دایناوە لە بەرژەوەندی حکومەت، ئەم پرۆسەیە بۆ گشت کاندیدانی سەرکەوتوو دوای پێنج(٥) ساڵ لە خزمەتکردن ئەنجامدەدرێت دەکرێت.
بە پێى پێویستى دام و دەزگاکانى هەرێمى کوردستان و تواناى زانکۆكانى هەرێمى کوردستان ساڵانە چەند خولێکى زمانى ئینگلیزى بە شێوەى وەزارى لە سەنتەرى زمانى زانکۆ حکومییەکان دەکرێتەوە، سەرجەم خوازیاران ئەوانەى مەرجەکانى پێشکەشکردنیان تێدایە دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن لە ڕێگەى سیستەمى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بە مەبەستى بە دەستهێنانى بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزى کە مەرجە بۆ وەرگرتنى بڕوانامەى ماستەر و دکتۆرا و وەرگرتنى نازناوى زانستى.