دەستبەکاربوونەوەى قوتابیانى ماستەر ودکتۆرا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

پێناسە
دەستبەکاربوونەوەى قوتابیانى ماستەر ودکتۆرا کە فەرمانبەرى سەر میلاکى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستین لە دەرەوەى ووڵات خوێندنیان بە سەرکەوتووى خوێندنیان تەواوکردووە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ فەرمانگەى نێردراوان وپەیوەندییە رۆشنبیرییەکان / بەڕێوەبەرایەتی نێردراوان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نێردراوان
ڕێگای سەرەکی کەرکوک / شەقامی هادی چاوشلی
مەرجەکان
قوتابى ماستەر یاخود دکتۆرا دەبێت گفتوگۆى نامەکەى کردبێت بە سەرکەوتووى.
هیچ (چاککردنەوەکان/تصحیحات/Corrections) نەمابێت کاتى داواى دەستبەکاربوونەوە دەکات.
بە هیچ شێوەیەک پێشکەشکارى سەرکەوتوو و یاخود سەر نەکەوتوو نابێت دەست بەکاربێتەوە لە زانکۆکەى پێش ئەوەى رێکارەکانى دەست بەکاربوونەوە لە وەزارەتى خوێندنى باڵا /فەرمانگەى نێردراوان وپەیوەندییە رۆشنبیرییەکان ئەنجام دابێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
نووسراوى پشتگیرى زانکۆى دەرەوەى ووڵات کە تیایدا ئاماژە بەوە بکات کەوا پێشکەشکار نامەى ماستەرکەى یاخود دکتۆراکەى بە سەرکەوتووى تەواوکردووە.
نووسراوى لارى نەبوونى زانکۆکەى خۆى لە هەرێمى کوردستان، کە ڕەزامەندە دەستبەکاربێتەوە.
پڕکردنەوەى فۆرمى تایبەت بە مامەڵەى دەستبەکاربوونەوە.
ماوەی پێویست
سێ (٣) ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێویست ناکات پێشکەشکار سەردانى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بکات، بەڵکو لە رێگاى ئەم لینکەی خوارەوە داواکارییەکەى بە شێوەى ئەلیکترۆنى پیشکەش دەکات، دەگاتە فەرمانگەى نێردراوان وپەیوەندییە رۆشنبیرییەکان.
دواى گەیشتنى بەراییەکان بۆ بەرێوەبەرایەتى نێردراوان ، سەرجەم رێکارە کارگێرییەکان ئەنجام دەدرێت، وەڵامی داواکارییەکە بە شێوەى ئەلیکترۆنى دەگەرێتەوە زانکۆى پێشکەشکار.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-19
دوا دەستکاری
08-09-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان