وەزارەتی داد

دیاریکردنی پشکی هاوبەشەکانە لە موڵكێک یان چەند موڵكێک، کە پشکەکانیان بە شێوەی کۆبەشیی (شیوع) تۆمار کرابێت. ئەو دابەشکردنە دوو جۆرە:
یەکەمیان جیاکردنەوە (تفریق)، کە پشکی هاوبەشەکان لە موڵكێكی هاوبەش جیا دەکاتەوە و، هەر بەشێکیان بە شێوەی موڵكی تەواو بە ناوی هاوبەشەکان تۆمار دەکات. جۆری دووەم دابەشکردنی کۆکەرەوەیە (قسمة جمع) کە بریتییە لە دیاریکردنی پشکی موڵکە هاوبەشەکان و کۆکردنەوەیان لە یەک (١) موڵک یان زیاتر کە هەر هاوبەشێک بەری دەکەوێت.
بریتییە لە تۆمارکردنى گرێبەستێک لە نێوان فرۆشیار و کڕیار، بەڵام کڕیار کەسى واتاییە (شخص معنوي)، بەپێى یاسا ئەم کەسایەتییە پێدراوە وەکو (کۆمپانیا و کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان)، کە بەپێی چەند مەرجێک و ڕەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان تۆمارکردنەکە ئەنجامدەدرێت.
سەرجەم ئەو بەڵگەنامانەی، کە لە ناوەوەی هەرێم دەردەچن و بە مەبەستی بەکارهێنانیان دەبردرێنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لە لایەن وەزارەتی داد ڕادەستێنرێن و پەسەنددەکرێت.
گرێبەستێکە لە نێوان فرۆشیار و کڕیار ئەنجامدەدرێت، بەپێی گرێبەستەکە فرۆشیار مافی ڕەفتارکردن بە موڵکی کشتوکاڵی لە بەرژەوەندی لایەنی دووەم، کە کڕیارە بەتاڵدەکاتەوە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی فەرمانگەی کشتوکاڵی تایبەتمەند، ئەو گرێبەستە شێوەی یاسایی وەردەگرێت بە تۆمارکردنی لە فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە، دوای وەرگرتنی دانپێدانانی هەردوو لایەن.
تۆمارکردنی گرێبەستێکە لە نێوان کەسانێکی ئاسایی یان لایەنی مەعنەوی، کە تێیدا لەسەر ئەنجامدانی کارێک یان ڕەفتارێک ڕێکدەکەون. لە گرێبەستەکە، بە چەند خاڵ و مەرجێک ماف و پابەندبوونی هەردوو لایەن، کە لە سەری ڕێکدەکەون، دیاریدەکرێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یاخود دیارینەکراو، بە مەرجێک بە پێچەوانەی یاسا و دابونەریتی گشتی نەبێت.
تۆمارکردنی گرێبەستێکە لە نێوان کەسێک یان چەند کەسێکی ئاسایی یان مەعنەوی بۆ هاوبەشبوون لە کارێک یان مافێک. لە گرێبەستەکە، بە چەند خاڵ و مەرجێک ماف و پابەندبوونی هەردوو لایەن، کە لەسەری ڕێکدەکەون، دیاریدەکرێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یاخود دیارینەکراو.
تۆمارکردنی گرێبەستێکە لە نێوان خاوەن قەرز و قەرزدار، بە دانانی موڵکی قەرزدار لە ژێر بارمتە، بەو مەرجەی موڵکەکە بخاتە ژێر دەستی خاوەن قەرز یان دەستێکی باوەڕپێکراو (ید عدل)، بە مەرجێک ناوی ئەو کەسە لە تۆماری هەمیشەییەکە و مامەڵەکە تۆمارکرابێت. ئەم گرێبەستە بە ڕەزامەندی و دانپێدانانی (اقرار) هەردوو لایەن ئەنجامدەدرێت.
ئه‌ستۆى دارایی (ذمة مالیة) که‌سێکه‌ لاى که‌سێکى تر، کە ناتوانێ ڕاسته‌وخۆ پێی بداته‌وه‌ و له‌ ڕێگه‌ى دادنوسه‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌که‌ى ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه‌ يان ده‌يپارێزێت. بەهۆى ئەوەى خاوه‌نه‌که‌ى (له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌ يان کێشە لەنێوانیاندا هەیە يان کۆچیکردووه‌ بۆ ميراتگرانى ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌).