دادگای کارگێڕی (المحکمة الاداریة)

پێناسە
تایبەتە بە سەیرکردنی دروستی ئەو فەرمان و بڕیارە کارگێڕییانەی، کە لە فەرمانبەران و دەستەکانی فەرمانگەکانی هەرێمەوە دەردەچن، یەکلاکردنەوەی ئەو داوایانەی فەرمانگەکان و کەسەکان پێشکەشی دەکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارە کارگێڕییە کۆتاییەکان. هەروەها داواکانی قەرەبووکردنەوە لەو زیانانەی، کە دروست دەبن لە ئەنجامی ئەو بڕیارە کارگێڕییانەی بە نایاسایی دەرچوون.
جۆرەکانی داوا لە دادگای کارگێڕی:
یەکەم: داوای هەڵوەشاندنەوەی فەرمان یاخود بڕیارە کارگێڕییەکان.
دووەم: داواکانی قەرەبووکردنەوە.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ ئەنجوومەنی شورای هەرێـم (دادگای کارگێری)

کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ ئەنجومەنی شورای هەرێم
هەولێر / شەقامی (٦٠)م چوارڕیانی فرانسوا میتران / ڕێگەی عەنکاوە
ئیمەیڵ:- consultancy_krg@yahoo.com
07502489010
مەرجەکان
مەرجەکانی پێشکەشکردنی داوای هەڵوەشاندنەوەی فەرمان یاخود بڕیاری کارگێڕی:
هەبوونی فەرمان یان بڕیارێکی کارگێڕی.
پێویستە داواکار دادخوازییەک (تظلم) پێشکەشی ئەو فەرمانگەیە بکات، کە فەرمانی یاخود بڕیاری تانەلێدراوی دەرکردووە.
پێویستە فەرمانگە وەڵامی دادخوازییەکە (تظلم) لە ماوەی پازدە (١٥) ڕۆژ بداتەوە، دوای تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە بە بێ وەڵام، دادخوازییەکە (تظلم) بە پەسەندنەکردن هەژمار دەکرێت.
پێشکەشکردنی داوا بە شێوەیەکی نووسراو (عریضة) لە ماوەی سی (٣٠) ڕۆژ لە ڕێکەوتی پەسەندکردنی دادخوازی (تظلم) بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ (حقیقة) و یاخود هەژمارکردنی دادخوازی بە پەسەندنەکراو (حکما)، و ئاماژە بە ناوی داواکار، ناونیشان و شوێنی نیشتەجێبوون، هەروەها ئاماژەکردن بە لایەنی داوا لەسەرکراو بە ڕوونی بکرێت و دواتر بابەتی داوا بنوسرێت.
پێویستە داواکار وێنەیەک لە داواکارییەکەی (عریضة)ی داوا و بەڵگەنامەکان، بەپێی ژمارەی لایەنی داوا و نوێنەری داواکاری گشتی پێشکەش بکات.
دادخواز دەتوانێت خۆی یان لە ڕێگای بریکارەوە ئەم داوایە پێشکەش بکات.
دووەم : داواکانی قەرەبووکردنەوە:
هەبوونی فەرمان یان بڕیارێکی کارگێڕی.
پێویستە داواکار وێنەیەک لە داواکارییەکەی (عریضة)ی داوا و بەڵگەنامەکان بە پێی ژمارەی لایەنی داوا و نوێنەری داواکاریی گشتی پێشکەش بکات.
داواکار دەتوانێت خۆی یان لە ڕێگای بریکارەوە ئەم داوایە پێشکەش بکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەیەک لە فەرمان یان بڕیاری کارگێڕی، کە دادخواز تانەی لێ دەدات.
وێنەیەک لە دادخوازی (تظلم).
ناسنامەی باری شارستانی یاخود یەکێک لە بەڵگەنامە کەسییەکان.
ناسنامەی پارێزەر و وێنەیەک لە بڕیکارنامەی پارێزەرایەتی، ئەگەر لە لایەن پارێزەرەوە پێشکەش بکرێت.
ماوەی پێویست
ماوەی بەدەستهێنان دیار نییە، بە گوێرەی جۆری داواکە دەگۆرێت.
تێچوو
پێشکەشکردنی داوای هەڵوەشاندنەوەی فەرمان یاخود بڕیاری کارگێڕی:
- (٣,٠٠٠) سێ هەزار دينار بە پێی یاسای ڕەسمی دادی ژمارە (١١٤)ی ساڵی ١٩٨١ هەموارکراو و بە گوێرەی داواکە.
- (٥٠٠) پێنچ سەد دینار ڕەسمی پوول.
داواکانی قەرەبووکردنەوە:
- ڕەسمی پوولی دارایی بە بڕی (٥٠٠) پێنج سەد دینار لەسەر وێنەی ڕەسەنی داواکاری (عریضة).
- ڕەسمی داوا لە داواکانی قەرەبووکردنەوە بە ڕێژەی (٢٪) لە بڕی پارەی داواکراو دەست پێ دەکات و لە بڕی (٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار تێناپەرێت.

ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی خامەی دادگای کارگێڕی دەکات، بە مەبەستی واژۆکردن و نووسینی پەراوێزی سەرۆکی دادگا بۆ تۆمارکردن داواکاری.
دووبارە سەردانی خامەی دادگای کارگێڕی دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی داواکەی و وەرگرتنی زنجیرەی داواکە و پێدانی ڕەسمی داوا و دیاریکردنی ڕێکەوتی دادبینی و دەرکرنی پێڕاگەیاندن.
بەڕێوەبەرایەتی پێڕاگەیاندنی دادی، پێڕاگەیاندن بۆ لایەنی داوا لەسەر لێکراو ڕەوانە دەکات، بە مەبەستی ئامادەبوونی لە ڕێکەوتی دیاریکراو بۆ دادبینی.
دەبێت داواکار یان بریکارەکەی لەگەڵ نوێنەری یاسایی لایەنی داوا لەسەر لێکراو لە ڕۆژی دیاریکراو بۆ دادبینی ئامادەبن.
دوای کۆتایی هاتنی دانیشتنەکانی داواکە، دادگا بڕیاری خۆی دەردەکات بە ئاشکرا لە بابەتی داواکە و ئەگەر پێویست بێت بە دەرکردنی پێڕاگەیاندن بۆ هەر دوو لایەن ئەو کات دادگا بڕیار خۆی دەدات.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری داد
ڕاوێژکار
سکرتێری ئەنجومەنی شورای هەرێم
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOJ-62
دوا دەستکاری06-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.