پێدانى مۆڵەتى بیناکردن بۆ دروستکردنى باڵەخانە و پێشانگا

پێناسە
بریتییه ‌له ‌خزمه‌تگوزاری ڕێپێدانى بیناکردن و دروستکردنى باڵەخانە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار / سەرۆکایەتی شارەوانی یەکەی ئیداری / بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (٢:٣٠) نیوەڕۆ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی یەک
هەولێر/ شەقامی (٣٠)م بەرامبەر مزگەوتی صواف
ئیمەیڵ:- Rizgarnoori6@gmail.com
07504624796
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی دوو
هەولێر/ شەقامی بەحەرکە تەنیشت کۆلێژی بەیان
ئیمەیڵ:- Municipality.two@gmail.com
07508916699
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی سێ
هه‌ولێر/ شه‌قامی (١٠٠)م ته‌نیشت فاملی مۆڵ
ئیمەیڵ:- bsharawani3@gmail.com
07519154131
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی چوار
هەولێر/ گەڕەکی ڕووناکی نزیک باخچەی ڕووناکی
ئیمەیڵ:- sharawai_chwar@yahoo.com
07508888714
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی پێنج
هەولێر گەڕەکی ڕووناکی نزیک باخچەی ڕووناکی
ئیمەیڵ:- sharawani_five@yahoo.com
0662235073 - 0662593052
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی شەش
هەولێر/ شەقامی الحەکیم
ئیمەیڵ:- Sharawani6@yahoo.com
07504971150
مەرجەکان
نابێت داواکار کێشەى یاسایى هەبێت لە مولکەکەى.
نابێت کێشە لە وێنەى تۆمار، چەسپاندنى سنوور و بارى شوێن هەبێت.
پابەندبوون بە ڕێنماییەکانى شارەوانى تایبەت بە پەسندکردنى نەخشە و ڕسومات.
وه‌رگرتنی ڕەزامەندیى لایەنە پەیوەندیدارەکانی (بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆ، بەڕێوەبەرایەتی باجی خانوبەرە، بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت، بەەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی بنەڕەتی، بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی).
ئەم خزمەتە دەتوانرێت لە لایەن بریکارەوە داوا بکرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەى تۆمار و چەسپاندنى سنوور لە (٦) شەش مانگ کۆنتر نەبێت، ئەگەر زەوییەکە مولک بوو.
ناسنامەی بارى شارستانى خاوەن مامەڵەکە.
ماوەی پێویست
(٣٠) سی ڕۆژ بۆ (٤٥) چل و پێنج ڕۆژ.
تێچوو
بۆ به‌ ده‌ستهێنانی ئه‌م خزمه‌ته‌ هه‌ندێک ڕسومات دیاریکراوه‌، بە شێوەیەکى گشتى تێچووى بە دەستهێنانى ئەم خزمەتە دەوەستێتە سەر قەبارەى پڕۆژەکە.
ئەم ڕسوماتانە لە ڕێگەى هاوکێشەى تایبەتەوە دیاریکراون به‌ پێی (بڕیاری ژمارە (١٢٦)ی ساڵی ٢٠١٧ی ئەنجومەنی وەزیران):
- ڕووبەڕى بینا × ٢،٠٠٠ دینار = ڕسوماتى بینا.
- ڕووبەرى بینا × ٤٥٠ دینار = ڕسوماتى پارکى ئۆتۆمبێل.
- ڕووکارى بینا × پانى شۆستە × ٥،٠٠٠ دینار = ڕسوماتى شۆستە.
- ڕووکارى بینا × پانى شەقام (قیر) × ٨،٠٠٠ دینار / ٤ = ڕسوماتى قیر.
- ڕووکارى بینا × پانى شەقام (کۆنکریت) × ٨،٠٠٠ دینار / ٤ = ڕسوماتى کۆنکریت.
- ڕووکارى بینا × ٧،٠٠٠ دینار / ٢ = ڕسوماتى قالبی شۆسته‌.
- کرێى پشکنین (٤٥،٠٠٠) دینار بۆ هەر پشکنینێک وەردەگیرێت.
- بڕى (٣،٠٠٠) سێ هەزار دینار بارمتەى لێ وەردەگیرێت بۆ یەک مەتر دوجا.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی شارەوانی تایبەتمەند دەکات، بە مەبەستی پێشکه‌شکردنی داواکارى و بردنی بۆ لای بەڕێوەبەر.
سەردانی بەشى نەخشەدانان یان ئەو لایەنەى کە پەیوەستە بە دروستکردنى باڵەخانە و پێشانگا.
ژوورى ڕووپێوان، بە مەبەستی دیاریکردنی ڕەگەزى شەقامەکە.
نوسراوى پشکنینى هاوبەش نێوان شارەوانى و تاپۆ.
نەخشەى باڵەخانەکە ئاڕاستەى لیژنەى پەسەندکردنى باڵەخانە دەکرێت.
دواى پەسەندکردنى نەخشەى باڵەخانەکە گرێبەستى دیزاین و گرێبەستى سەرپەرشتى.
نوسراوى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەبا و بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى بۆ دەکرێت.
دواتر سەردانى بەڕێوەبەرایەتى باجى خانووبەرە و باجى دەرامەت و بەڕێوەبەرایەتى شوێنەوار و بەڕێوەبەرایەتى ئاو و ئاوەڕۆ دەکات.
سەردانی بەشى یاسایی، بە مەبەستی وەرگرتنی بەڵێننامە، کە پابەندى ڕینماییەکانى شارەوانى بێت.
هەژمارى بڕى تێچووى دروستکردنى باڵەخانەى بۆ دەکرێت و لەگەڵ دانانى بارمتە.
نەخشەى مەدەنى پشکنینى بۆ دەکرێت.
وێنەیەک لە بەراییەکان و نەخشەکەى لێ داوا دەکرێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMT-06
دوا دەستکاری19-06-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.