پێدانى مۆڵەتى ڕوخاندن

پێناسە
ڕوخاندن بەشێکە ‌له ‌خزمه‌تگوزاری ڕێپێدانى بیناکردن، لە ڕێگەی ئەم خزمەتەوە خزمەتخوازان دەتوانن خانوو و باڵاخانە کۆن و نالەبارەکان بڕوخێنن بۆ ئەوەى سەرلەنوێ پڕۆژەى نوێى لەسەر دروستبکەن.


زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار / سەرۆکایەتی شارەوانی یەکەی ئیداری / بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (٢:٣٠) دوای نیوەڕۆ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شارەوانی یەک
هەولێر/ شەقامی (٣٠)م / بەرامبەر مزگەوتی صواف
ئیمەیڵ:- Rizgarnoori6@gmail.com
07504624796
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شارەوانی دوو
هەولێر/ شەقامی بەحەرکە / تەنیشت کۆلێژی بەیان
ئیمەیڵ:- Municipality.two@gmail.com
07508916699
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شارەوانی سێ
هه‌ولێر/ شه‌قامی (١٠٠)م / ته‌نیشت فاملی مۆڵ
ئیمەیڵ:- bsharawani3@gmail.com
07519154131
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شارەوانی چوار
هەولێر/ گەڕەکی ڕووناکی / نزیک باخچەی ڕووناکی
ئیمەیڵ:- sharawai_chwar@yahoo.com
07508888714
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شارەوانی پێنج
هەولێر گەڕەکی ڕووناکی / نزیک باخچەی ڕووناکی
ئیمەیڵ:- sharawani_five@yahoo.com
0662235073 - 0662593052
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شارەوانی شەش
هەولێر/ شەقامی الحەکیم
ئیمەیڵ:- Sharawani6@yahoo.com
07504971150
مەرجەکان
نابێت داواکار کێشەى یاسایى لە موڵکەکەیدا هەبێت.
پێویستە موڵکەکە چۆڵکرابێت، واتە نابێت کارى تێدا بکرێت، یاخود خاوەن یان کرێگرتەی تێدا نیشتەجێبێت.
نابێت کێشەى لە وێنەى تۆمار و چەسپاندنى سنوور و بارى شوێن هەبێت.
پابەندبوون بە ڕێنماییەکانى شارەوانى.
وەرگرتنى ڕەزامەندى لایەنە پەیوەندیدارەکانی (بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دابەشکردنی کارەبا، بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارگە).
ئەگەر مامەڵەکه لە لایەن بریکارەوه جێبەجێبکرێت پێویسته بریکارنامەی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەى تۆمار و چەسپاندنى سنوور لە شەش (٦) مانگ کۆنتر نەبێت، ئەگەر زەوییەکە موڵک بوو.
ناسنامەی بارى شارستانى خاوەن مامەڵەکە.
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ پێنج (٥) ڕۆژ.
تێچوو
- کرێى پشکنین بۆ هەر پشکنینێک بڕى (١٥,٠٠٠) پازدە هەزار دینار وەردەگیرێت.
- دانانى بارمتە (تأمینات) بە بڕى (٣,٠٠٠) سێ هەزار دینار بۆ یەک مەتر دووجا، دواى تەواوبوونى کارەکەى دەتوانێت وەریبگرێتەوە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی تایبەتمەند دەکات، بە مەبەستی پێشکه‌شکردنی داواکارى و بردنى بۆ لاى بەڕێوەبەر.
بەڕێوەبەر دەینێرێت بۆ بەشى نەخشەدانان یان ئەو لایەنەى کە پەیوەستە بە ڕوخاندنی خانوو.
سەردانی بەشی خەزنە دەکات، بە مەبەستی پارەدانی پشکنین.
دوای وەرگرتنەوەی ئه‌نجامی پشکنین دەگەڕێتەوە بۆ مۆڵه‌تدان بۆ ئەوەى کۆنوسى پشکنین وردبینی بکرێت. ئەگەر کێشەى تێدا نەبوو فۆڕمى ڕوخاندنی پێدەدرێت.
لە بەشى ژمێریارى بارمتەى لێ وەردەگیرێت.
لە بەشى یاسایى بەڵێننامەى لێ وەردەگیرێت.
هێنانەوەی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ.
هێنانەوەی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبا.
هێنانەوەى ڕەزامەندى بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزارى و ژینگەپارێزى پێش ڕوخاندن.
وەرگرتنى ڕەزامەندى ڕوخاندن لە لایەن لیژنەى تایبەت.
هێنانەوەى ڕەزامەندى بەڕێوەبەرایەتى خزمەتگوزارى و ژینگەپارێزى پاش ڕوخاندن.
بەراییەکانى کۆپى دەکات، وێنەی ڕەسەن بۆ بەشى مۆڵەتدان و وێنەیەکى کۆپى بۆ بەشى خزمەتگوزارى و وێنەیەک بۆ خزمەتگوزار دەبێت.
پێدانی فۆڕمی زبڵخانە.
فۆرمی داواکاری
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMT-03
دوا دەستکاری16-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.