وەرگرتنی قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم

پێناسە
وەرگرتنى دەرچووانی پۆلی (١٢) دوازدەی ئامادەییە لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ئەدرەسی سەردانی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن
0662569315
مەرجەکان
خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
بۆ ئەو قوتابییانەی کە دانیشتووی هەرێم نین، پێویستە کارتی نیشتەجێبوونی هەرێمییان هەبێت.
دەرچووی ئامادەییەکانی سەر بە وەزارەتی هەرێمی کوردستان بێت و بڕوانامەکەی پەسەندکرابێت لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکانەوە.
تەمەنی لە سی (٣٠) ساڵ زیاتر نەبێت بۆ خوێندنی بەیانیان، جگە لە (کۆلێژ و بەشەکانی وەرزش)، کە نابێت قوتابی تەمەنی لە (٢٥) ساڵ زیاتر بێت.
ئەو قوتابییەی، کە کۆنمرەی لە (٨٠٪) زیاترە لە مەرجی تەمەن دەبەخشرێت، ئەم مەرجە ئامادەیە پیشەییەکانیش دەگرێتەوە، جگە لە (کۆلێژ و بەشەکانی وەرزش).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بڕوانامەی پۆلی دوازدە (١٢)، کە ڕاستاندنی بۆ کرابێت لە وەزارەتی پەروەردە.
کارتی زانیاری بەخێوکەر.
کارتی نیشتمانی (یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە).
کارتی نیشتەجێبوون، بۆ دانیشتووانی دەرەوەی هەرێم، کە لە ناو هەرێم نیشتەجێن.
ماوەی پێویست
یەک (١) مانگ بۆ چل و پێنج (٤٥) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانیکردنی وێبسایتی https://regayzanko.com/student/index.php، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکارییەکانیان.
ڕێکارەکان هاوپێچە بە ناونیشانی (ئەنجامدانی پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین).
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-08
دوا دەستکاری18-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.